فایەق زێدان و باڵیۆزی ئەمریکا لەسەر چەکی گرووپەچەکدارەکان کۆبوونەوە

58   خولەک پێش ئێستا  172 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە و باسیان لەو ڕێکارانە کرد کە دژی هەڵگرانی چەکی نایاسایی دەگیرێنەبەر، بەتایبەتیش لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30ـی ئەیلوولی ئەمساڵدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیی لە جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێکارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کراوە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30ـی ئەیلوولدا، تایبەت بەو لایەن و کەسانەی کە بە پێچەوانەی دەستوور و یاساکان، چەک هەڵدەگرن.

 هاوکات بابەتی جێبەجێکردنی بنەمای سەروەری یاساش لەسەر هەمووان و لە تەواوی وڵاتدا، لە بواری چەک هەڵگرتنی نایاسایی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە