مەسرور بارزانی: ئامانجمان پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  37 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و دوورکەوتنەوە لە ململانێ سەربازییەکان دەکاتەوە و پشتگیریی خۆشی بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی هێزە فەرمییەکاندا دووپات دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زیاتر لە هەزار هێرشی مووشەکی و درۆن بووەتەوە؛ هێرشەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێران یان لە ناوخۆی عێراقەوە لەرێگەی هەندێک گرووپی چەکدارەوە ئەنجامدراون. جەختیشی کردەوە، مەبەستی سەرەکییان پاراستنی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەیەتی لە هەر کێشەیەکی ناوچەیی.

بەشێک لە قسەکانی مەسرور بارزانی:

 پشتگیری لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک تەنیا لە دەستی هێزە فەرمییەکاندا.

هیچ لایەنێک فشاری لێ نەکردووین بۆ چوونە ناو شەڕەوە و نامانەوێت ببینە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە.

تاکە ئامانجمان پاراستنی هەرێمی کوردستان و هێشتنەوەیەتی بە دوور لە هەر ململانێیەک.

تا ئێستا ڕووبەڕووی زیاتر لە 1000 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووینەتەوە.

هێرشەکانی سەرمان ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە دێن، یان لە ناوخۆی عێراقەوە لە ڕێگەی هەندێک میلیشیاوە.

هیچ جۆرە پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە و مەلەفی سیاسەتی دەرەوە لە تایبەتمەندییەکانی حکومەتی فیدراڵییە.

ماوەی 10 ساڵە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی هەریردا بوونی نەماوە.

پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و لە گەشەکردندایە، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیاش زۆر باشە و هاریکاریی تێدایە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە