شایسته‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێم له بودجه‌ی عێراق جێگیرده‌كرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
278 جار خوێنراوەتەوە
به‌مه‌به‌ستی هاوتاكردنی مووچه‌کانیان، ماف و شایسته داراییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی كوردستان له بودجه‌ی عیراقدا جێگیر ده‌كرێت.
به‌مه‌به‌ستی هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عیراق و جێگیركردنی له یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا، بڕیاره شاندێکی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كۆببێته‌وه.
ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بە میدیاکانی راگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی ماف و شایسته داراییه‌كانی چینوتوێژهكانی خه‌ڵكی كوردستان له یاسای بودجه‌ی 2027ی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا، شاندێکی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
وتیشی، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و ماف و شایسته داراییانه‌وه ده‌كرێت كه له عیراقدا هه‌یه و پێویسته بدرێت به كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستانیش.
|