" بەنزینخانەکان بەنزینی موحەسەن بە دوو قات دەفرۆشنەوە"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
281 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، لەسەر ئەو نرخانەی دیارییان کردووە سوورن و لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی بەنزین چارەسەر دەبێت.
رێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ڕووداوی راگەیاند، بڕی پێویستی بەنزین لە بازاڕدا هەیە و جەختی لەوەکردەوە "بەنزینخانەکان دۆخەکەیان قۆستبووەوە و نرخی بەنزینیان زۆر گران کردبوو، بەنزینی موحەسەنیان بە 850 دینار پێدەدرا و بە 1450 دەیان فرۆشتەوە".
بەشێک لە قسەکانی بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان :
- بەنزینی موحەسەن (850) دینار دەكەوێت لەسەر بەنزینخانەكان و تا ئێستا بە دوو بەرامبەر فرۆشتوویانە.
- لیژنەكان چیكی چەند بەنزینخانەیەكیان كرد لە هەولێر كە نوسیویانە بەنزینمان نیە بەنزین لە خەزانەكانیان هەبووە.
- بازرگانانی بەنزین ئیستغلالی نرخی بەنزین دەكەن لە بازاڕدا
- بەنزینی سوپەر هەمووی درووستكراوە لەناوخۆداو نازانین لەسەر چی بنەمایەك درووست دەكرێت.
- مانگانە حكومەت بڕی (26) ملیۆن دۆلار پشتیوانی نرخی بەنزین دەكرێت.
- (50) هەزار بەرمیل نەوتی خاو كاتێك دەپاڵێورێت (ملیۆنێك و 600 هەزار) لیتر بەنزینی لێبەرهەمدەهێندرێت، لەكاتێكدا ئێمە رۆژانە پێویستمان بە (6) ملیۆن لیترە.
- ئەمڕۆ (1) ملیۆن لیتر بەنزین لە هەولێر دابەشكراوە بەسەر بەنزینخانەكانی هەولێردا.
- بەنزینی پاڵپشتیكراو بۆ سلێمانی هەمان شتە وەك هەولێر (1) ملیۆن لیترە.
- حكومەتی عێراق دەبێت بەشێك لە بەرپرسیارێتی كەمی بەنزینی هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت.
- بڕی پێویستی بەنزین لە بازاڕدا هەیە.
- دابینكردنی بەنزینی (450) دیناری لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە.
- بە (15) پارێزگای عێراق (33) ملیۆن لیتری دەوێت، هەرێمی كوردستان (6) ملیۆن لیتری پێویستە.
- لە نێوان 2023 – 2026 لە هەرێمی كوردستان (600) هەزار ئۆتۆمبێل زیادی كردووە.
|