بەپەلە.. ئێران هێرشی کردە سەر بەحرەین و بۆردومانی کرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
رۆژی شەممە، بەحرێن رایگەیاند، بە چەند درۆنێکی ئێرانی هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان و تارانیشی بە "تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی" تۆمەتبار کرد. ئەم هێرشەش دوای ئەوە دێت کە بۆ یەکەمجار دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی نێوانیان، ئەمریکا و ئێران هێرشی سەربازییان کردە سەر بەرژەوەندییەکانی یەکدی.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "شانشینی بەحرێن بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی خاکەکەی دەکات لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی حوزەیرانی 2026، کە لە رێگەی درۆنی ئێرانییەوە کراوە و ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی وڵاتەکەمانە."
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "بەردەوامبوونی رژێمی ئێران لەسەر دەستدرێژییەکانی، لە کاتێکدا هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەرەو هێورکردنەوەی دۆخەکە دەچن، بەرپرسیارێتیی تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی تەنیا دەخاتە ئەستۆی تاران و ئەو رێچکەیە ئاشکرا دەکات کە لەسەر بنەمای تێکدانی ئاسایش، هەناردەکردنی ئاژاوە و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە بونیاد نراوە."
|