مەسرور بارزانی و تۆم باراک لە هەولێر باسی چییان کردووە؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تۆم باراک شکرا کرد و لەسەر کارانەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت پەیامێکی توندی ىڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێم و پەرلەمان ڕایگەیاند: بەڕاستی لە جێگەی خۆی نییە تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەکراوەتەوە.
راشیگەیاند پەرلەمان موڵکی هیچ حیزب و کەسێک نییە و شوێنی گفتوگۆیە، ئەگەر هەر لایەنێک ئامادەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، با بێت وەک هەنگاوی یەکەم پەرلەمانی کوردستان کارا بکاتەوە. هەر کەس و لایەنێکیش ڕێگری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات، پێویستە خەڵکی کوردستان بڕیاری خۆی لەسەر بدات.
سەبارەت بە سەردانەکەی تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کۆبوونەوەیەکی باش و بەرهەمداریان هەبووە و باسیان لە تەواوی ئەو بابەتانە کردووە کە ئێستا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگن.
مەسرور بارزانی ئەوەشی ئاشکراکرد تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ باراک جەختکردنەوە بووە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و واشنتن لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتی پەرەپێدانی کەرتی ئابووری و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان وتیشی ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاشتی بووین، هەر ڕێککەوتنێک بکرێت بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەو ئاشتی بڕوات، ئێمە پێشوازیی لێ دەکەین.مەسرور بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق و سووریا کرد، ئەمەش دوای سەردانەکەی باراک بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دوای گەیاندنی پەیامێکی تایبەتی کۆشکی سپی بە بەرپرسانی بەغدا، گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی و و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
دوای گەیشتنی نێردەی ترەمپ بە پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ، لەگەڵ هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریارە دواتر لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ کە لەلایەن نێردەکەیەوە گەیەندراوە، سێ تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت: پشتگیریی سیاسیی بەهێز بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی، کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە، و گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکان بۆ شەراکەتێکی ئابووریی هاوسەنگ و درێژخایەن.
زانیاریی زیاتر: لە کاتی بوونی لە بەغدا، تۆم باراک بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ سەردانکردنی کۆشکی سپی لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی داهاتوودا.
|