قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  47 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێ شەمە(6/2/2026) بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد کرا.

جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان گەشبینی خۆی دەربڕی لەگەڵ حکومەتی نوێی عیراق بتوانن کێشە بنەڕەتییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و بە تایبەتیش کێشە بوودجە و مووچە بە یەکجاریی چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمیش، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و رایگەیاند، ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە خزمەتی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە