وتەبێژی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  21 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت بە یەکڕیزی رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە.  

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی لێدوانەکانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە (39 کورسییەکەی پەرلەمان) رایگەیاند، "پارتی هیچ رایەکی پێشوەختە و دیاریکراوی لەسەر ئەو بابەتە نییە و هەموو پرسەکان بۆ کاتی گفتوگۆکان جێدەهێڵدرێن".

ئاماژەی بەوەکرد، "جەخت لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی دەکەینەوە، پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی بۆ رێکخستنەوەی دۆخەکە".

سەبارەت بە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختە، وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە مەحمود محەمەد رایگەیاند: ناکرێت دۆخەکە تا سەر ئاوا بەردەوام بێت و بە ئینکاریی هەندێک لایەن دۆخەکە بمێنێتەوە، دوای ئەوە دەبێت بڕیار بدەین و بۆ تێپەڕاندنی ئەمە دەرچەیەک بدۆزینەوە.

وتەبێژی پارتی باسی لەوەشکرد، "دەبێت بە یەکڕیزی رووبەڕووی کێشە ناوخۆییەکان و کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ببینەوە".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە