ئاوات شێخ جەناب لەبارەی مووچەی فەرمانبەران چی دەڵێت؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  31 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت کێشەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان سیاسییە و چەندین جار لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوین بەڵام ئەوان پابەند نەبوون و ڕێککەوتنەکانیان پێشێل کردووە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی راگەیاند پێم وانیە لەمەودوا کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست ببێت چونکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرگرتووە کە چیتر مووچە تێکەڵی بابەتە سیاسییەکان نەکرێت و هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا خەرج بکرێت..

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتی پێویستدا سەردانی وەزیری دارایی عێراق دەکەین و جەختی لەوەشکردەوە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بەردەوەام کیشەی بۆ داهاتی نانەوتی  کوردستان دروستکردووە و پێی وایە دەبێت لە ٪50 داهاتی هەموو سەرچاوەکانی هەرێم وەربگرێت.

وەزیری دارایی کوردستان ڕاشیگەیاند جیاوازی شیکردنەوەی یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی لە نیوان بەغدا و هەولێر هەبووە، بەغدا بە پیی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات و فشارێکی زۆریشی خستووەتە سەر کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و هەموو مانگێک بەشێک لەپارەی خانەنشینان دەبڕێت.

ئاوات شێخ جەناب لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند مانگی ڕابردوو 110 ملیار داهاتی ناوخۆمان هەبووە و عێراق 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بەسەر هەرێمدا سەپاندووە.. لەگەڵ ئەوانەشدا دەمانەوێت مووچەی هاووڵاتیان هیچ گرفتێکی نەمێنێت و لەکاتی خۆیدا خەرج و دابەش بکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە