بۆچی کەرتی “پترۆکیمیایی” ئێران کرایە ئامانج؟

2026-04-05  196 جار خوێنراوەتەوە

ئەو هێرشانەی کە لەم دواییانەدا کرانە سەر کەرتی پترۆکیمیایی ئێران، تەنها وەک هێرشێکی سەربازی تەماشا ناکرێن، بەڵکو وەک دەسپێکی قۆناغی “ئیفلیجکردنی ئابووری” لێکدەدرێنەوە، ئەمەش گرنگترین دەرهاویشتە و ئاماژەکانی ئەم هێرشانەیە:

١. ئاماژە ئابوورییەکان: بڕینی سەرچاوەی دراوی قورس

کەرتی پترۆکیمیایی دوای نەوت، دووەم گەورەترین سەرچاوەی داهاتی ئێرانە. لێدانی ئەم کەرتە چەند پەیامێکی تێدایە:

بێبەشکردنی سوپای پاسداران: زۆربەی کۆمپانیا پترۆکیمیاییەکان لە ژێر هەژموونی سوپای پاسداراندان، لێدانی ئەم کارگانە واتە وشککردنی سەرچاوەی دارایی چالاکییە سەربازییەکانی ئەو سوپایە لە ناوچەکەدا.
شکاندنی سزاکان: ئێران پترۆکیمیایی وەک ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لە سزاکانی نەوت بەکاردەهێنا؛ ئێستا ئەو دەرچەیەش خەریکە دادەخرێت.
دروستکردنی فشاری ناوخۆیی: پەککەوتنی ئەم کەرتە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەلی کار، نرخەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی جەماوەری لە ناوخۆی ئێران.

٢. ئاماژە سەربازی و ستراتیژییەکان: تێپەڕاندنی هێڵە سوورەکان

لە ڕووی سەربازییەوە، ئەم هێرشانە نیشاندەری چەند خاڵێکی جەوهەرین:

گۆڕینی بانکە ئامانجەکان: هاوپەیمانان چیتر تەنها بنکە سەربازییەکان ناپێکن، بەڵکو “ژێرخانی ژیاری” (Vital Infrastructure) دەپێکن بۆ ئەوەی تێچووی جەنگ بۆ تاران گرانتر بکەن.
پەیامێک بۆ دوای وادەکەی تڕەمپ: ئەم هێرشانە پێش کۆتاییهاتنی وادەی (٦ی نیسان) کە دۆناڵد تڕەمپ دیاری کردبوو، نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا و ئیسرائیل گڵۆپی سەوزیان بۆ لێدانی قوڵایی پیشەسازی ئێران هەڵکردووە.
نیشاندانی باڵادەستیی هەواڵگری: پێانی وردی کۆمەڵە کارگەیەکی پیشەسازی لە قوڵایی خاکدا، نیشانەی کونیی سیستمی بەرگریی ئێران و توانای هەواڵگریی ئیسرائیل و ئەمریکایە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە