لایەنگرانی سەدر بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل خۆپێشاندان دەکەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا
201 جار خوێنراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندان دەکەن و سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکەن.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە نوێترین پەیامی دا رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر4:30ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتی رۆژئاوابوون بەردەوام دەبن.
موقتەدا سەدر، رۆژی دووشەممە 30ی ئاداری 2026 لە پەیامێکدا داوای لە خەڵکی عێراق کرد رۆژی شەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندانێکی جەماوەریی ئاشتییانە بکەن.
بەگوێرەی پەیامەکە، سەدر ئامانجی خۆپێشاندانەکەی بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر ئێران و داواکردنی چەسپاندنی ئاشتییە لە تەواوی ناوچەکەدا.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش درا کە پارێزگای نەجەف لەم خۆپێشاندانە بەدەر کراوە و چالاکییەکە لەو پارێزگایەدا ناکرێ.
گرنگترین رێنماییەکان بریتین لە:
- پابەندبوون بە دروشمە ناوەندییەکان.
- پاراستنی ئاشتییانەی خۆپیشاندانەکە.
-تەنیا ئاڵای عێراق بەرز بکرێتەوە و بەرزکردنەوەی هەر ئاڵا و وێنەیەکی دیکە قەدەخەیە.
-هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و لیژنە رێکخەرەکان بکرێ.
-کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە کاژێر 4:30ی ئێوارە دەبێت تاوەکو کاتی رۆژئاوابوون.
|