سوپای ئێران: ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی بکەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران (ئەرتەش) ئەمڕۆ پێنجشەممە به میدیای وڵاتهكهی راگهیاندوه، بارەگای ئۆپەراسیۆنی ئێران دەبێت چاودێری "جوڵەکانی دوژمن بكات بەوپەڕی وردبینییەوە" و ئامادەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر شێوازێکی هێرشکردن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "نابێت هیچ سەربازێکی دوژمن لە ژیاندا بمێنێتەوە ئەگەر نەیاران هەوڵی ئۆپەراسیۆنی زەمینی بدەن".
میدیاکانی ئێران گرتەیەکی بێدەنگیان بڵاوکردەوە، کە حاتەمی لە ژورێکدا لەگەڵ سێ فەرماندەی دیکەی سوپایه و لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیدا لەگەڵ نزیکەی دەیان کەسی دیکەدا قسه دهكهن، ڕۆیتەرز نەیتوانی دەستبەجێ پشتڕاستی بکاتەوە کە کەی گرتە ڤیدیۆییەکان گیراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ململانێی ئێران "نزیکە لە تەواوبون" و ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆتایی پێبێت، بەڵام کۆبونەوەی هاوتەریبی هێزی زیادەی ئەمریکا لە کەنداو نیگەرانییەکانی دروستکردوە کە ڕەنگە ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی ئەگەری لە ئارادا بێت.
لە 28ی شوباتەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و سوپای پاسدارانیش هێرشدهكاته سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا و دەوڵەتانی کەنداو، لە هەمانکاتدا بەرەیەکی نوێی لە لوبنان کردەوە، هەزاران کەس لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوژراون.
ململانێکان کە وای لە ئێران کردوه گەروی هورمز دابخات، کە ڕێڕەوێکی سەرەکی ئاوییە و نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی نەوتی جیهانی هەڵدەگرێت و بازاڕە داراییەکانی هەژاندوە.
|