سێنتکۆم: نۆ هەزار هێرشمان کردووەتە سەر ئێران
2 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 ڕۆژی شەڕدا زیاد لە نۆ هەزار هێرشیان بۆ سەر ئێران و دامەزراوەکانی ئەنجامداوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا لە ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێران، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا لە 28ـی شوباتەوە دەستیکردووە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئێران و هێرشەکان بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی هێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران بەردەوامە.
سێنتکۆم دەشڵێت: لەماوەی شەڕدا زیاتر لە نۆ هەزارهێرشیان داوە لە ئامانجەکانی ئێران و بەهۆیەوە زیاتر لە 140 کەشتی تێکشکێنراون و لەناوبراون. سێنتکۆم باسی ئەوەش دەکات، هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچە و دامەزراوانەیە کە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە: بەشێکی هێرشەکانیان بۆ سەر فەرماندەیی، دامەزراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک، هەروەها کارگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک و ئامانجی دیکە بووە.
|