فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، گۆڕینی ماڵ و کۆڵانەکانی خەڵکی مەدەنی بۆ شانۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تاوانێکی تەواوەتییە کە ئامانج لێی شکاندنی ئیرادە و تیرۆرکردنی خەڵکی بێتاوانە، ده‌شڵێت، "ئه‌و كاره‌ نایاسایی، نا ئەخلاقیی و نادروستە".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق له‌ به‌یاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە توندترین شێوە سه‌ركۆنه‌ی پەرەسەندنی مەترسیدارو بێوێنەی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دەستپێکردنی هێرش لە ناوچەی نیشتەجێبونی چڕ دانیشتو دەکەین".

راشیگەیاندووە، "ئەو هه‌نگاوه‌ نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەمو بەها مرۆییەکان و پێشێلکردنی هەمو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەکات".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "هەر بیانویەک بۆ پاساوهێنانەوە بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی لە قوڵایی ناوچە نیشتەجێبوەکاندا لەڕوی یاسایی و ئەخلاقییەوە نادروستە".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رونیكردوه‌ته‌وه‌، "گۆڕینی ماڵ و کۆڵانەکانی خەڵکی مەدەنی بۆ شانۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تاوانێکی تەواوەتییە کە ئامانج لێی شکاندنی ئیرادە و تیرۆرکردنی خەڵکی بێتاوانە".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەناو ناوچەی نیشتەجێبونیان هێرشێکە بۆ سەر پیرۆزترین مافەکانی مرۆڤ، هەروەها بە ئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک تاوان پۆلێن دەکرێت".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە