مەسعود بارزانی و مەزلوم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

9   کاتژمێر پێش ئێستا  91 جار خوێنراوەتەوە

دوای پەیوەندیکردنی مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لەبارەی ڕێککەوتنی هەسەدە و دەیمەشق،  کەمێک لەمەوبەر مەسعود بارزانی و مەزلووم عەبدی لەبارەی ڕۆژئاوا و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە بەتەلەفون قسەیان کرد

دەقی راگەیاندراوی بارەگای بارزانی:

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات

ڕۆژی یەکشەممە 1ی شوباتی  2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سووریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات كرا. هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە