هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا

3   کاتژمێر پێش ئێستا  47 جار خوێنراوەتەوە

دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کە تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بە فەرمی دواخراوە. ڕۆژی رابردوو ٧ڕۆژ وەک یەکەم میدیا هەواڵی دواخستنی ڕۆژی دیاری کردنی سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاویکردەوە.

د. فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:  لەسەر داوای هەردوولایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دواخراوە. 

بەگوێرەی دەستوور بۆ ئەوەی نیسابی یاسایی تەواوبێت پێویستە 220 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادە بن، ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە ئامادە نەبوو، هاوکات پێویست بە لێكتێگەیشتن و ڕێککەوتن هەیە. 

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە