میوە ترشەکان کاریگەری لەسەر تەندروستی ددانەکان هەیە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوەی دەیخۆیت کاریگەری لەسەر ددان و پووک دەبێت، بەتایبەت میوە ترشەکان کە کاریگەری لەسەر تەندروستی ددانەکان دروست دەکات.
دکتۆر جەینیل پاریخ پزیشکی ڕاستکردنەوەی ددان بە ماڵپەڕی " HT Lifestyle" ی راگەیاند و باسی لەوە کرد کە چۆن هەڵبژاردنی خۆراکەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی دەم و ددان هەیە.
ئەو دکتۆرە هۆشداری دا لە شوشتنی ددانەکان ڕاستەوخۆ دوای خواردنی میوە ترشەکان وەک پرتەقاڵ یان لیمۆ چونکە ئەمە زیاتر زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت.
دکتۆر جەنیل پەریخ ڕێنماییەکی وردی باس کرد دەبێت لە کام خواردن و خواردنەوە دوور بکەویتەوە، و کام خۆراک بۆ ددانەکانت باشە، بەم شێوەیە:
١. شیرینی گەورەترین مەترسییە، ئەوان خۆراک دەدەن بە بەکتریا زیانبەخشەکان، کە ترشەڵۆک بەرهەم دەهێنن، ترشەکەش هێرش دەکاتە سەر مینای ددان، کە چینە ڕەقە دەرەکییەکەی ددانەکانە، کاتێکیش مینای ددان تێکچوو دەبێتە هۆی خراپبوونی ددان و هەستیاری ددان.
٢. خواردنەوە گازییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ددانەکان دروست دەکەن.
٣. خواردنە ترشەکان دەبنە هۆی کەمبوونەوەی مینای ددانەکان.
٤. سێو ، گێزەر، کەلەرم لەکاتی جویندا ددانەکان پاک دەکەنەوە، بەو پێیەی دەردانی لیکی هاندەدەن کە یارمەتی پاککردنەوەی دەم دەدات.
٥. خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو دەم لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، وشکبوونەوەی دەم بە واتای کەمبوونەوەی لیک ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن.
|