نیگەرانی لە خەرجکردنی پارە کاریگەری لەسەر جەستە چی دەبێت؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەوانەی جەخت لە خەرجکردنی پارە دەکەنەوە و هەر دینارێکیش خەرج دەکەن، بە وردییەوە هەژماری دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەکانی دڵ و پیربوونی لوولەکانی خوێنیان زۆرە.
توێژەرانی ناوەندی مایۆکلینیک توێژینەوەیان لەسەر 280 هەزار کەس کردووە و پرسیارنامەیان پێپڕکردوونەتەوە، پاشانیش هەمان ئەو کەسانە پشکنینی کلینیکیی دڵ و لوولەکانی خوێنیان بۆ کردوون و دەرکەوتووە، ئەوانەی خەمی خەرجکردنی پارەیانە یان داهاتیان کەمە و لە خەمی ئەوەدان بەشیان نەکات، دڵ و لوولەکانی خوێنیان ناتەندروست بوون.
زۆرینەی ئەوانەی گوشاری داراییان هەبووە، کێشەیان لە دڵدا بۆ دروستبووە یاخود تووشی گیرانی لوولەکانی خوێنیان بوون.
نازەنین راجای، توێژەرێکی ئێرانیی مایۆکلینیکە و دەڵێت: گوشار و دڵەڕاوکێی دارایی مەترسین بۆ سەر دڵ، بەڵام هێشتا دەکرێت بە شێوازی ژیانی تەندروست رێگری لە کێشەکانی دڵ بکرێت.
|