چوار منداڵ لە کۆبانی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
39 جار خوێنراوەتەوە
گەمارۆی تووندی سەر کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، بەهۆی گەمارۆ و سەرماوە "چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە."
هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان، بەمیدیاکانی وتووە "بەهۆی گەمارۆی تووندی سەر کۆبانی، 4 منداڵ بەهۆی سەرماوە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە."
چەند رۆژێکە شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان بە تەواوی گەمارۆ دراوە و رێگەکانی شارەکە بە دەرەوە بە تەواوی داخراون و کارەبا، ئاو و دەرمانی لێبڕاوە.
لە کۆبانی، لەگەڵ گەمارۆدان و نەبوونی سووتەمەنی و دەرماندا، بەفرێکی زۆر باریوە، ئەوەش دۆخی هاونیشتمانییانی سەختتر کردووە.
مانگی سووری کورد لە رێگەی تیمەکانیانەوە لە شاری کۆبانی، زانیارییان لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو چوار منداڵە وەرگرتووە.
|