د. عەلی قەرەداغی: من نەتەوەپەرست نیم، هەسەدە پابەندی ئاگربەست نەبووە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەڵێت، لەلایەن هەندێک کەسەوە تۆمەتبار کراوە بەوەی نەتەوەپەرستە و پشتیوانی لە گرووپی عەلمانی و جوداخواز دەکات. بەڵام ئەو دەڵێت، نەتەوەپەرست نییە، بەڵکو تەنیا کار بۆ یەکێتیی هەموو موسڵمانان دەکات.
 
ماوەیەک لەمەوبەر، زانایەکی تورک بەناوی محەممەد گۆرمەز لە یەکێتیی زانایان دەستی لەکارکێشایەوە. دوای ئەوە، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەوە بووە کە د. عەلی قەرەداغی پشتیوانیی لە "گرووپێکی کوردیی عەلمانی" کردووە لە سووریا، کە مەبەست لێی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە، کە لەم چەند هەفتەیەدا کەوتووەتە بەر هێرشی فراوانی سوپای عەرەبیی سووریا.
 
د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان، پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: جێگای سەرسوڕمانە مولحیدە توندڕەوەکانی کورد شانبەشانی ئاڵای تورکیا وێنەی من دەسووتێنن.

بەشێک لە قسەکانی د. عەلی قەرەداغی :

ڕادەی بوختان و درۆ و خراپەکاری لەم دوژمنایەتیەدا هەموو سنوورە ئیسلامی و ئەخلاقییەکانی بەزاندووە.

کاتێک بەدوای ئەو شتانەدا دەگەڕێم، کە لەسەر کەسایەتییە ئیسلامییەکان دەنووسرێت کە لەگەڵ دۆزی ئیسلامیدا وەستاون، سەرم سوڕدەمێنێت لە قەبارەی زۆری درۆ و بوختان و خراپەکاری لەو هێرشانەی کە لەلایەن عەلمانییەکان و بەکرێگیراوان و بەداخەوە هەندێک کە بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی بیرکردنەوە یان داکۆکیکردنی ئیسلامی دەکەن، دەستیپێکردووە.

  تەنها ئەوەم کردووە داوای ئاشتی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و کۆتایی هێنان بە خوێنڕشتنە. 

بەو پێیەی هەسەدە پابەند نەبووە پێیەوە، ئەوان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرن.

“جگە لەوەش، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تویتێکدا بە توندی پشتگیریم لە بڕیارەکانی سەرۆک ئەحمەد شەرع کرد، خوا بیپارێزێت”..


   ئەمانەش بخوێنەرەوە