خۆپیشاندانی سلێمانی بۆ پشتیوانی کوردانی حەلەب بەڕێوەچوو
2026-01-10
209 جار خوێنراوەتەوە
توێژە جیاوازەکانی سلێمانی دژی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب دەستیان بە ڕێپیوان کرد.
بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرخودانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، توێژە جیاوازەکانی شاری سلێمانی دەستیان بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان کرد و وچەندین دروشمی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و بەرخۆدانی کوردانی حەڵەبیان دەوتەوە.
ڕێپێوانەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییان، لە شەقامی سەهۆڵەکەوە دەستی پێکرد، وابڕیارە تا باخی گشتیی بەردەوام بێت.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی “ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە..کوردستان یەک وڵاتە” بەرز کرایەوە و بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوام بوو
|