باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ستایشی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ دەکات

2026-01-06  106 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پیرۆزبایی 105 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراقی كرد و پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامبون له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ پشتیوانیكردن له‌ عێراقێكی سه‌قامگیر.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ستایشی "خزمه‌ت و قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی عێراقی كرد"، له‌ به‌رگریكردن له‌ عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كه‌ی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌مریكا دان به‌ ڕۆڵی گرنگی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌نێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ختی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر داعش و له‌ پشتیوانیكردنی عێراقێكی سه‌قامگیردا".

باڵیۆزخانه‌كه‌ پابه‌ندبونی ئه‌مریكای دوپاتكرده‌وه‌ "بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌كاتێكدا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ بنیاتنانی داهاتویه‌كی سه‌لامه‌تتر و خۆشگوزه‌رانتر بۆ گه‌له‌كه‌ی".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە