سەرمایەکی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
شەپۆلێکی بەفروباران بەڕێوەیە، سەرمای توند و ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ئاستی پلەی بەستن دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا شەپۆلێکی سەرمای توند لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزیی واتا بۆ ئاستی پلەی بەستن دادەبەزن و زوقم و شەختە دروستدەبێت، کاریگەریی شەپۆلەکەش تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند: لە سبەینێ سێشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات و لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، بەڵام توندیی و بەهێزیی شەپۆلەکە هاوشێوەی شەپۆلی چەند ڕۆژی ڕابردوو نابێت.
وتیشی لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلی پڕبارانی دیکە بەڕێوەیە و کە بارانی باشی بۆ هەموو ناوچەکان لەخۆگرتوە، هەروەها زستان شەپۆلی توندتری لە شەپۆلی چەند رۆژی ڕابردوو لەخۆگرتوە، کە دەبنەوە هۆی دروستبوونی لافاو، بە تایبەت لە هەولێر و کەرکوک و گەرمیان، بۆیە پێویستە ئامادەکاریی بۆ بەرگرتن بە زۆری زیانەکان بکرێت.
لەبارەی بەفربارینیشەوە شاڵاو هیدایەت بە ٧ڕۆژی وت، لە یەکەمین مانگ و دووهەمین مانگی زستاندا واتا مانگەکانی 1و2 شەپۆلی بەفربارینی باش هەیە و ناوەندی بەشێک لە شارەکانیش دەگرێتەوە
|