عەلی حەمە ساڵح: لە سلێمانی لە حزبێکمان بردەوە 75 ساڵە خەبات دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "لە سلێمانی لە حزبێکمان بردەوە کە 75 ساڵە خەبات دەکات، هەروەها پارتی لە سلێمانی ژمارەی دەنگەکانی لە مووچە خۆرەکانی کەمتر بوو".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەدیلی ساختەکاری ئەمجارە دەسەڵات فشاری بەکارهێنا بۆ زیادبوونی دەنگەکانی، یەکێتی و پارتی لە کەرکوک کەوتنە دوای عەرەب و تورکمانەوە".
عەلی حەمە ساڵح وتی، "%70ی ئەوەی مافی دەنگدانیان هەیە دەنگییان بە یەکێتی و پارتی نەداوە".
راشیگەیاند، "لە سلێمانی لە بەردەم بنکەکانی دەنگدان یەکێتی خێمەی هەڵدابوو، بەڵام ئێمە دینارێکمان لە هیچ هێزێک وەرنەگرتووە".
لەبارەی رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی و پارتی بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوەدا، "نە بە ئاشکرا نە بە نهێنی ناچینە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی و پارتی".
روونیشی کردەوە، "تائێستا بڕیار نەدراوە کە بچمە پەرلەمانی عێراق یان لێرە بمێنمەوە".
باسی لەوەشکرد، "لەم هەڵبژاردنە دەنگی ئۆپۆزسیۆن کەمی نەکردووە"، دەشڵێت، "بایکۆتی هەڵبژاردن بێ ئومێدییە و دەنگی پوچەڵ فشارە".
عەلی حەمە ساڵح باسی لە مووچە کرد و رایگەیاند، "هەر کاتێک حکومەتی هەرێم 120 ملیار داهاتی ناوخۆی نارد، بەغدا لە دوای سێ رۆژ بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات".
|