چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری شەربەتی هەنار ئاشکرا دەبێت
15 کاتژمێر پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
یەکێک لە توێژینەوەکان هەناری بە هاندەرێکی سەرەکی داناوە بۆ باشترکردنی توانای وەچەخستنەوە و زیادکردنی ئاستی سپێرم لە پیاوان و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێی خانمان.
ئەمە سوودەکانی شەربەتی سرووشتیی هەنارن؛
1- رێگرە لە کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەر
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2024ـی گۆڤاری Complementary Therapies in Medicine؛ ئەنزیمەکانی جگەر چالاکتر دەکات بۆ لەنێوبردنی ژەهرەکان و رێگرە لە کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەری ناکحولی.
2- مێشک بەهێزتر دەکات
توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریج دەریدەخات، شەربەتی هەناری سرووشتی دەوڵەمەندە بە رێژەیەکی زۆری پۆڵیفینۆڵەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە لە باشترکردنی توانای یادگە، بەتایبەت دوای بەساڵداچوون.
3- کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە
شەربەتی هەنار یارمەتیدەرە لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن، بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری (nutrition research)، تووشبووی شەکرە شەربەتی هەنار بخوات، باشتر شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ دەبێت لەو تووشبووانەی شەربەتەکە ناخۆنەوە.
4- باشترکردنی توانای زایەندی (وەچەخستنەوە)
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2024ـی گۆڤاری لایف، هەنار توانای زاوزێی خانمان باشتر دەکات و هۆکارێکیشە بۆ بەهێزکردنی ئارەزووی سێکسی، هەروەها مایۆکلینیک دەڵێ، هەنار پەستانی خوێن لەماوەی سووڕی مانگانە کەم دەکاتەوە و هاندەریشە بۆ رێکخستنی ئاستی هۆڕمۆنەکان.
5- پاراستنی دەم و ددان
بەپێی گۆڤاری زانستە خۆراکی و کشتوکاڵییەکان، شەربەتی هەنار چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسێنەر و دژەهەوکردنەکان، ئەوا رۆڵی باشیان هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی نێو دەم. بەتایبەت پووکانەوە ددانەکان.
6- چاکبوونەوەی ماسوولکەکان خێراتر دەکات
تایبەت بە وەرزشڤانان، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2025ـی گۆڤاری Current Advances in Nutrition هەنار شیاندنەوەی ماسوولکەکانی جەستە دوای وەرزش خێراتر دەکات، هێزیش بە یاریزانان دەبەخشێت.
7- رێکخستنی پەستانی خوێن
بەپێی توێژینەوەیەکی شیکاریی مێتا لە ساڵی 2023 دا کە لە گۆڤاری Phytotherapy Research بڵاو کراوەتەوە، خواردنی رۆژانەی شەربەتی هەنار بۆماوەی دوو مانگ، رێژەیەکی بەرچاو لە پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە کۆنتڕۆڵکردنی.
8- رێکخستنی چەورییەکانی خوێن
هەنار تایبەتمەنییەکی زۆری لە کەمکردنەوەی چەوریی زیانبەخش LDL و زیادکردنی چەوریی سوودبەخشی HDL هەیە، بەجۆرێک توێژینەوەیەکی گۆڤاری Phytomedicine ئەمە ئاشکرا دەکات.
9- دژەشێرپەنجە
بەپێی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا، هەنار پۆڵیفینۆڵ، دژەئۆکسێن و مادە کیمیاییە بەهێزەکانی دژەشێرپەنجەی تێدایە کە بەرگریی جەستە بەهێز دەکەن و بەرەنگاری خانە نامۆ و شێرپەنجەییەکانیش دەبنەوە. بەتایبەت (شێرپەنجەی مەمک لە خانمان و شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاوان).
|