منداڵ شیری دایکی نەخوات، زیاتر نەخۆش دەکەوێت
15 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆفیسۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و سەرپەرشتیاری کاروباری زانستیی یەکێتیی عەرەبیی کۆمەڵەکانی پزیشکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، کەمبوونەوەی شیردانی سرووشتی هۆکارێکی کاریگەرە بۆ زیادبوونی نەخۆشی لەنێو منداڵاندا.
پڕۆفیسۆر د. خەڵەف گەرگەری، راوێژکاری نەخۆشییەکانی منداڵان لە دهۆک و سەرپەرشتیاری کاروباری زانستیی یەکێتیی عەرەبیی کۆمەڵەکانی پزیشکانی منداڵان رایگەیاند، ئێستا شەش پسپۆڕی وردی کۆئەندامی هەرسی منداڵان لە هەرێمی کوردستان هەن و هێشتا پێویستە زیاتر بن.
پڕۆفیسۆر د. جەڵەف روونی دەکاتەوە، لە خوێندنی باڵادا ئەو پسپۆڕییە هەیە و زۆر گرنگە بۆ لێکۆڵینەوە و وردبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لە منداڵاندا.
وتیشی بە پێدانی شیری دایک بە منداڵ، منداڵەکان توانای بەرگەگرتن و دووربوونیان لە تووشبوون بە نەخۆشی زیاتر دەبێت و پێویستە شیری دایک زیاتر بە منداڵەکان بدرێت.
|