کەی پێویستە پشکنینی چەورییەکان ئەنجام بدرێت؟
16 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
پشکنینی چەوری خوێن یەکێکە لە پشکنینە گرنگەکان و پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن لە ئەنجامدانی پێشوەختەی بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستی خۆیان و کەمبوونەوەی ئەگەری دووچاربوون بە ماکە خراپەکانی.
* پیاوان: لە تەمەنی 35 ساڵی، پاشان هەموو 5 ساڵ جارێک.
* ژنان: لە تەمەنی 45 ساڵی، پاشان هەموو 5 ساڵ جارێک.
بۆ ئەوانەی فاکتەری مەترسییان هەیە (وەک):
1- مێژووی خێزانی نەخۆشی دڵ.
2- شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، قەڵەوی.
3- جگەرەکێشان.
4- نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.
5- کێشەی گورچیلە یان غودەی دەرەقی.
* پێویستە زووتر پشکنینەکە بکرێت و بە بەردەوامی دووبارە بکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایی پزیشک.
* بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینە باشتر وایە چارەخواز 10 بۆ 12 سەعات نانی نەخواردبێت.
|