لە یەک مانگدا نزیکەی 7000 جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراون
10 کاتژمێر پێش ئێستا
188 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەری و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئەیلوولی 2025 بڵاوکردەوەو دەڵێت، لەو مانگەدا زیاتر لە 30 هەزار گرێبەستی هاوژینی و نزیکەی 7000 جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراون.
بەگوێرەی ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگی ئەیلوولدا لە پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) 30 هەزار و 205 گرێبەستی هاوژینی و 6 هەزار و 719 جیابوونەوە تۆمار کراون.
پارێزگای بەغدا زۆرترین گرێبەستی هاوژینیی تێدا تۆمارکراوە کە 5 هەزار و 316 گرێبەستی هاوژینی بوون.
کەمترین جیابوونەوەش لە پارێزگای واست بووە کە 136 جیابوونەوە تۆمارکراون.
ئامارەکان بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەیە:
بەغدا/ رەسافە: 4307 گرێبەستی هاوژینی و 880 جیابوونەوە
بەغدا/ کەرخ: 1009 گرێبەستی هاوژینی 1295 جیابوونەوە
نەینەوا: 3698 گرێبەستی هاوژینی و 550 جیابوونەوە
دیالە: 1596 گرێبەستی هاوژینی و 246 جیابوونەوە
بابل: 2384 گرێبەستی هاوژینی و 217 جیابوونەوە
نەجەف: 1753 گرێبەستی هاوژینی و 274 جیابوونەوە
کەرکووک: 1652 گرێبەستی هاوژینی و 255 جیابوونەوە
زیقار: 1620 گرێبەستی هاوژینی و 251 جیابوونەوە
ئەنبار: 1854 گرێبەستی هاوژینی و 397 جیابوونەوە
بەسرە: 2609 گرێبەستی هاوژینی و 840 جیابوونەوە
واست: 1290 گرێبەستی هاوژینی و 136 جیابوونەوە
سەڵاحەدین: 1584 گرێبەستی هاوژینی و 242 جیابوونەوە
موسەننا: 943 گرێبەستی هاوژینی و 213 جیابوونەوە
میسان: 958 گرێبەستی هاوژینی و 280 جیابوونەوە
کەربەلا: 1726 گرێبەستی هاوژینی و 315 جیابوونەوە
قادسیە: 1222 گرێبەستی هاوژینی و 328 جیابوونەوە
لە مانگی ئابدا 22 هەزار و 677 گرێبەستی هاوژینی و 6 هەزار و 910 جیابوونەوە تۆمارکرابوون.
|