هۆکارەکانی برینی گەدە چین ؟
2025-08-25
193 جار خوێنراوەتەوە
زۆرێک لەو نەخۆشانەی کە برینی گەدەیان هەیە دووچاری ئازاری بەردەوامی بەشی سەرەوەی گەدە دەبن کە لەگەڵ خواردن خراپتر دەبێت، هەندێکجار دەبێتە هۆی دابەزینی کێش، هەندێکجاریش ڕشانەوە و خوێنبەربوون لە کۆئەندامی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەدا دروستدەبێت.
د.شێروان عبدالله پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر و هەناوبینی باس لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە دەکات و ڕێگاکانی دەستنیشانکردن دەخاتەڕوو.
- هۆکارەکانی برینی گەدە زۆرن، وەک:
1- زۆر بەکارهێنانی ئازارشکێنەکان.
2- بەکتریایی گەدە.
3- حەبی ئەسپرین.
4- گرێی پاک یان شێرپەنجەی.
- ئەم حاڵەتە بە هەناوبینی گەدە دەستنیشاندەکرێت.
- برینی گەدە بە لابردنی هۆکارەکەی و وەرگرتنی چارەسەری تایبەت چارەسەر دەکرێت.
- کاریگەریەکانی برینی گەدە بریتین لە خوێنبەربوون، گیرانی دەرچەی گەدە و سورێنچک و هتر.
- ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە برینی گەدە زیاد دەکەن بریتین لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولیەکان و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕەچەتەی پزیشک.
- ئامۆژگاری بۆ هەموو ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ئەم نیشانانە دەبن: هەناوبینی گەدە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەنجام بدەن.
|