بۆچی هەندێك لە منداڵان گۆشت و میوە ناخۆن؟

2025-08-28  677 جار خوێنراوەتەوە

ئەو منداڵانەی، کە هەموو جۆرە خواردنێک ناخۆن و بیانوو دەگرن بۆ خواردنی دووکان و شیرینی دەبێت دایکان و باوکان زۆر ئاگاداریان بن و ڕێگریان لێبکەن.

نەخۆشخانەی بەخشین لەبارەی ئەوەی بۆچی هەندێك لە منداڵان گۆشت و میوە ناخۆن نوسینێکی بڵاوكردەوە:-

ئەو منداڵانەی، کە هەموو جۆرە خواردنێک ناخۆن و بیانوو دەگرن بۆ خواردنی دووکان و شیرینی دەبێت دایکان و باوکان زۆر ئاگاداریان بن و ڕێگریان لێبکەن.

نەخواردنی خۆراکە سوودبەخشەکان لە منداڵاندا بە گشتی سێ هۆکارە:

ڕەنگە منداڵەکە هەستیار بێت بە بۆن، یان ڕەنگ و شێوەی خواردنەکە، هەندێک مناڵ ڕەنگە خواردنی تەنها لە پلەی گەرمییەکی تایبەت بخوات بۆ نمونە تا خواردنەکە سارد نەبێتەوە نەیخوات.

ڕوودانی لە قوڕگ گیران، ئازاری گەددە و ناوسک، سک چون،  تەنگەنەفسی، پێشتر لەگەڵ خواردنێکدا وای لێدەکات خواردنەکە نەخوات و لە پێشچاوی بکەوێت.

کەمی یان نەبوونی ئیشتها، ئەو کاتە مناڵەکە چێژ لە خواردن نابینێت و دەیەوێت هەر هیچ نەخوات.

بــۆچی دەبێت دایک و باوک ئاگاداری ئەم حاڵەتەی منداڵەکەیان بن؟

دەرئەنجای خراپی لەسەر باری تەندرووستی جەستیی و دەروونی منداڵەکە دەبێت وەک:

یەكەم- که‌می ڤیتامینه‌کان و سه‌رئێشه‌ و که‌می ته‌رکیز.

دووەم- بێهێزی به‌رگری و زو زو نه‌خۆش که‌وتن و دره‌نگ چاکبوونه‌وه‌.

سێیەم- لاوازی و که‌می کێش.

چوارەم- دواکه‌وتنی گه‌شه‌.

پێنجەم- که‌مخوێنی.

شەشەم- گۆشەگیری و دوورکەوتنەوە له کۆمەڵگا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە