سوودەکانی مەلەکردن بۆ تەندروستی کامانەن ؟
2025-08-21
115 جار خوێنراوەتەوە
مەلەکردن بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە لە تەمەنی منداڵیەوە هەتا تەمەنی 90 ساڵی، ئەگەر کەسێک لە پرۆسەی فێربوونی مەلەکردنیش بێت تەنانەت ڕۆیشتن لەناو ئاودا بۆ تەندرووستی زۆر بەسوودە،
د.داهات حەوێزی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە و غودە لەم باسەدا گرنگترین سوودەکانی وەرزشی مەلەکردن دەخاتەڕوو بریتین لە :
1- بۆ منداڵ و هەرزەکاران زۆر باشە، لەبەرئەوەی یارمەتی گەشە دەدات و باڵا بەرز دەکات.
2- ماسولکەکان بەهێز دەکات و ئێسکەکان پتەو دەکات و جومگەکان نەرم دەکاتەوە، بەو پێیە مەلەکردن باشترین وەرزشە بۆ ئینزیلاق و سەوەفان و ئازاری پشت و فەقەرات.
3- مەلەکردن ڕێگە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەگرێت و فشاری خوێن و شەکرە و چەوری زیانبەخش کۆنترۆڵ دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.
4- مەلەکردن توانای سیەکان زیاد دەکات و هەناسەدان باشتر دەکات، هەر لەبەر ئەمەشە بۆ نەخۆشانی ڕەبۆ زۆر بەسوودە.
5- کاتژمێرێک مەلەکردن نزیکەی 400 کیلۆ کالۆری وزە دەسوتێت بۆیە بۆ چەوری توانەوە و کێش دابەزاندن زۆر گرنگە.
6- مەلەکردن توانای مێشک بەهێز دەکات و بیرەوەری چالاک دەکات و ڕێگە لە لە بیرچوونەوە دەگرێت.
7- ئەو کەسانەی مەلە دەکەن میزاجیان باشترە و دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونیان کەمترە بەهۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئیندۆرفین لە کاتی مەلەکردندا کە هۆرمۆنی دڵخۆشییە.
|