‌هۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە ؟

2025-08-21  444 جار خوێنراوەتەوە

میزکردنی زۆر حاڵەتێکی بێزارکەرە و کاتێک دەستنیشاندەکرێت کە کەسەکە زیاتر لە 7 بۆ 8 جار لە ڕۆژێکدا بچێت بۆ میزکردن، کە زۆر جار دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی ڕۆژانە و درووستبوونی فشاری دەروونی.

ئەم حاڵەتە دەکرێت چەندین هۆکاری لە پشت بێت، د.ئاری ئەمیر پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لەم باسەدا سەرەکیترین هۆکارەکان دەخاتە ڕوو بریتین لە : 

1- زۆری خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت ئەوانەی ڕێژەی  کافاینیان بەرزە وەکو چا و قاوە یان ساردەمەنیەکان یاخود کحول.

2- هەندێک حاڵەتی دەروونی وەک فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ.

3- هەندێک حاڵەتی پزیشکی وەک نەخۆشی شەکرە، هەوکردنی میزەڵدان، هەوکردنی بۆری میز و هەوکردنی پرۆستات.

4- تەسکبونەوەی ڕێڕەوی میز.

- ئەگەر ئەمە کێشەیەکی بەردەوامە ،باشتر وایە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆری گورچیلە ئەنجام بدەیت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە