چۆن ئازاری ڕیخۆڵە کوێرە بناسینەوە؟

2025-08-21  465 جار خوێنراوەتەوە

هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە حاڵەتێکی فریاکەوتنە و کاتێک ڕوودەدات کە ئەندامێکی باریکی تەنیشت ڕیخۆڵە ئەستوورە کە پێی دەوترێت ڕیخۆڵە کوێرە دووچاری گیران و هەوکردن دەبێتەوە، ئەمەش ناڕەحەتی و ئازارێکی زۆر بە کەسی تووشبوو دەدات<

لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی دووچاربوون بەم حاڵەتە تا ئێستا ڕوون نییە بەڵام دەکرێت بەهۆی پاشماوەی ڕەقبووی ناو ڕیخۆڵە ئەم هەوکردنە ڕووبدات، د.باوان محمد پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەرس و جگەر لەم باسەدا چەند تایبەتمەندییەکی ئازاری ڕیخۆڵە کوێرە ڕووندەکاتەوە کە پێویستە بۆ جیاکردنەوەی ئەم حاڵەتە لە کۆی حاڵەتەکانی دیکەی کۆئەندامی هەرس و جگەر.

چۆن ئازاری ڕیخۆڵە کوێرە جیا بکەیتەوە لە ئازارەکانی دیکە ؟

1- ئازارێکی کتوپڕ لە بەشی لای ڕاستی خوارەوەی سک.
2- سەرەتا ئازارێکی توند لە دەورووبەری ناوکەوە دەستپێدەکات و دواتر دەچێتە لای ڕاستی خوارەوەی سک.
3- ئازارەکە لەکاتی جوڵە و کۆکین یان پەستان خستنە سەر شوێنی ئازارەکە زیاد دەکات بەپێچەوانەی ئازاری گورچیلەوە کە بە کۆکین و جوڵە زیاد و کەم ناکات.
4- ئازارەکە دڵتێکەڵهاتن و هەندێک جار ڕشانەوەشی لەگەڵ دەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە