‌هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری گەدە کامانەن ؟

2025-08-19  296 جار خوێنراوەتەوە

ئازاری گەدە زۆربەی کات لە نێو خەڵکیدا لە بەشی سەرەوەی ناوسک هەستیپێدەکرێت، بەتایبەت لە ژێر کۆڵەی سنگدا، هەبوونی ئازار لەو ناوچەیەدا تەنها پەیوەندیدار نییە بە گەدەوە بەڵکو هەر گرفتێکی تەندروستی دوانزەگرێ، پەنکریاس و تەنانەت جگەریش هەبێت دەکرێت لەو جێگەیەدا هەستیپێبکرێت.

بەڵام ئازاری گەدە نابێت پشتگوێبخرێت و پێویستی بە پشکنینی زیاترە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست بە گوێرەی حاڵەتەکە، د. میران عیرفان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم باسەدا هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری گەدە بۆ چارەخوازان ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :

1- خواردنی پیس و زۆرخۆری.
2- هەوکردنە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان.
3- گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە.
4- حەب خواردن.
5- جگەرەکێشان.
6- خواردنەوەی مەی.
7- زۆر خواردنەوەی چا و قاوە.
8- فشار و دڵەڕاوکێی بەردەوام.
9- برینی گەدە و دوانزەگرێ.
10- بەردی زراو و گەڕانەوەی شلەی زەرداو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە