یەدەگی زێڕی عیراق بەهاکەی زیاتر لە17 تریلیۆن دینارە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت یەدەگی زێڕ لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2024 بەرێژەی 45.1% زیادیکردووە و بەهاکەشی لە 12.29 تریلیۆن دینارەوە بۆ 17.83 تریلیۆن دینار زیادیکردووە.
عەلی عەلاق سەرۆکی بانکی ناوەندی عیراق ئاشکرای کرد؛ عیراق 162 تۆن زێڕی یەدەگی هەیە و ئەمەش وادەکات عیراق لەرووی یەدەگی زێڕەوە لەسەر ئاستی جیهان لە ئاستێکی باشدا بێت.
پەیوەست بە بەهای زێڕی یەدەگ و زیادبوونی بەراورد بە ساڵانی رابردوو، سەرۆکی بانکی ناوەندی رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهاکەی9.4 ملیار دۆلار بەرزبووەو لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2024 بۆ 13.6 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشکرد: بەوردی چاودێری جوڵەی زێڕ و دراو دەکەن و بە رێکار و سیاسەتی جۆراو جۆر رێگری لە مەترسییەکان دەکەین و بەردەوامیش دەبین لە کرێنی زێڕی زیاتر.
سەرۆکی بانکی ناوەندی راشیگەیاند: زیادبوونی یەدەگی زێڕ دەبێتە هۆی سەقامگیری ئابوری و دارایی و ئابوری وڵاتیش لە بەرزی و نزمییەکان دەپارێزێت.
|