جەمیل مۆتۆرز وەک دابەشکاری فەرمی، براندەکانی “ئۆمۆدا و جیکۆ” دەخاتە بازاڕەوە

22   کاتژمێر پێش ئێستا  449 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز وەک دابەشکەری فەرمی و ڕێگەپێدراو براندەکانی “ئۆمۆدا و جیکۆ”ی سەر بە گروپی چێری دەخاتە بازاڕەکانی عێراقەوە.

دەرگایەکی نوێ بەڕووی جیهانی ئۆتۆمبێلی تایبەت وجیاوازەکاندا دەکاتەوە، ئەزموونێکی ئۆتۆمبێلی مۆدێرنتان پێشکەش دەکات بە ستاندارد و خزمەتگوزارییەکی ئاست بەرزی جیهانی بە گوێرەی ئارەزووی ئێوە.

• کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ گروپی چێری واژۆکرد بۆ دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە بڕاندی “ئۆمۆدا و جیکۆ”لە بازاڕی عێراقدا.
• براندی “ئۆمۆدا و جیکۆ” گەشەیەکی خێرای جیهانی بەخۆیەوە دەبینێت، کە بە دیزاینە بوێرەکانی و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی و گرنگیدان بە بەردەوامیی جیاوازە.
• ڕێککەوتنەکە دەبێتە سەرەتایەک کە بە فەرمی و بۆ یەکەم جار کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز لەگەڵ بڕاندی “ئۆمۆدا و جیکۆ” دێنێتە ناو بازاڕی عێراق.
• بازاڕی عێراق ئومێد بەخشە بۆ ئۆتۆمبێلی نوێی وزە، هەروەها دەرفەتی بەرچاو بۆ وەبەرهێنان و گەشەکردن دەڕەخسێنێت.

بەغدا، عێراق – حوزەیرانی ٢٠٢٥:

کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” کە پێشەنگی دابینکردنی چارەسەری گونجاوە بۆ هاتۆچوو کرن و جوڵەو هاوبەشێکی متمانەپێکراوە بۆ براندە گەورەکانی ئۆتۆمبێلی جیهانی، ڕایگەیاند مافی دابەشکردنی فەرمی ئۆتۆمبێلەکانی بڕاندی “ئۆمۆدا و جیکۆ” لە عێراقدا پێدراوە کە مارکەیەکی داهێنەرانەی گروپی چێرییە.

شایەنی باسیشە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە دوای کێبڕکێی توندی چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هات، کە پێگەی کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” وەک هاوبەشێکی ستراتیژی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراقدا پشتڕاستکردەوە.

ئەم هەنگاوە ڕێگە بە کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” و براندی “ئۆمۆدا و جیکۆ” دەدات بۆ یەکەمجار بچنە ناو بازاڕی عێراقەوە، و سوود لە گەشەسەندنی خێرای کەرتی ئۆتۆمبێلی وڵاتەکە وەربگرن، کە نزیکەی لەسەدا ٨ بۆ ١٠ی هاوردەکردنی وڵاتەکە پێکدەهێنێت. هەروەها ڕێکەوتنەکە پشتگیری هەوڵەکانی کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” دەکات بۆ بەرزکردنەوەی گەشەکردنی و فراوانکردنی پۆرتفۆلیۆی براندەکانی لە ناوچەکەدا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی وزەی نوێ لەنێو نەوەی گەنج و دانیشتوانی شارەکان کە ئارەزووی تەکنەلۆژیایان هەیە. و ئامانجی ڕێککەوتنەکەش دابینکردنی بژاردەی هاتۆچووی جیاوازە بۆ شۆفێران لە عێراق.

کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” دەست دەکات بە دابەشکردنی مۆدێلەکانی ئۆمۆدا C5 و C7، سەرەڕای بڕاندەکانی جیکۆ J5 و J7 و J8، کە وا بڕیارە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2025 فرۆشتنی دەست پێبکات، “ئۆمۆدا و جیکۆ” لە خێراترین براندە جیهانییەکانن کە گەشە دەکەن و بەشێکن لە گروپی چێری کە چوارەم گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلە لە چین. “ئۆمۆدا و جیکۆ” بە داهێنان و دیزاینی جیاواز و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ناسراون، کە ئەمەش وای لێدەکات چارەسەری جووڵە پێشکەش بکات لەسەر بنەمای دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیار. ئەم براندە بە سەرکەوتوویی بوونی خۆی بۆ زیاتر لە ٤٠ بازاڕ لە سەرانسەری جیهان فراوانتر کردووە بە جۆرێک کە بنکەی کڕیارەکانی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کڕیارە.

لەمبارەیەوە، خاتوو جاسمین وۆنگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز”، وتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ گروپی چێری بۆ ناساندنی براندی “ئۆمۆدا و جیکۆ” بە بازاڕی عێراق، کە بازاڕێکی زیندووە و شایەتحاڵی گەشەسەندنی خێرایە لە کەرتی ئۆتۆمبێلدا عێراق ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن دەکەین لەگەڵ گروپی چێری بۆ بەشداریکردن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی ئومێدبەخش بۆ بژاردەکانی جووڵە و گواستنەوەی تایبەت لە وڵاتدا.

شایەنی باسیشە کارەکانی کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” لە عێراق لەلایەن بەڕێز (کەمال سوڵتان) بەڕێوەدەبرێت، کە بەڕێزیان پسپۆڕی ئۆتۆمبێل وخاوەن ئەزموونی زیاتر لە دە ساڵ لە بازاڕی ئۆتۆمبێل لە عێراق. هەروەها بەڕێز (کەمال سوڵتان) پێشینەیەکی تۆکمەی هەیە لە بواری فرۆشتن و خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و بەبازاڕکردنی ستراتیژیدا، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پەرەپێدانی کاروباری تۆیۆتا عێراق و فراوانکردنی تۆڕەکەی. هەروەها بەشداری لە سەرکەوتنە سەرەتاییەکانی نیسان عێراقدا کردووە. جگە لەوەش، بەڕێز (سوڵتان) بەشدارییەکی چالاکانەی کرد لە دامەزراندنی کۆمپانیاکانی جیلی عێراق، وهونشی عێراق، کۆمپانیای سیکست بۆ بە کرێدانی ئۆتۆمبێل، هەروەها ڕۆڵی پێشەنگانەی بینی لە دەستپێکردنی یەکەم زنجیرەی خزمەتگوزاری گشتگیری ئۆتۆمبێل لە عێراقدا. ئەزمونی قوڵ و شارەزایی ستراتیجیی لەم بوارەدا وایکردووە کە ناوبڕاو ببێتە یەکێک لە پێشەنگە دیارەکانی بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراق.

هەروەها بەڕێز (کەمال سوڵتان)، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز لە عێراق ڕایگەیاند: “خستنە بازاڕی براندەکانی “ئۆمۆدا و جیکۆ” لە بازاڕی عێراقدا هەنگاوێکی ئومێدبەخشە بەرەو سەرەتایەکی نوێ بۆ کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” ، بەتایبەتی کە بازاڕی ناوخۆیی پڕە لە دەرفەتی گەورە، لەگەڵ بەشێکی چالاکی گەنجان کە بەڕوونی بەشدارە لە زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و پێشکەوتووی تەکنەلۆژی بە پەرۆشەوە بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆمان لە عێراق بە پێشکەشکردنی مۆدێلی جیاواز لە گروپی چێری، گرنگیدان بە پێداویستی کڕیاران و هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەم بازاڕە، کە شایەتحاڵی گەشەسەندنی خێرا و ڕوونە”.

گروپی چێری پابەندە بە پشتگیریکردنی پێشکەوتنی بەردەوامی کەرتی ئۆتۆمبێل لە ناوچەکەدا، لەڕێگەی دروستکردنی هەلی کاری ناوخۆیی و گواستنەوەی شارەزایی خۆی لە بەرهەمهێنانی زیرەک و بەڕێوەبردنی مۆدێرن، لەگەڵ گرنگیدان بە خۆجێیکردنی کارەکانی لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی لە دەرەوەی چین. لە ڕێگەی ناساندنی براندەکانی “ئۆمۆدا و جیکۆ”، گروپەکە هەوڵدەدات ستانداردی نوێی باشی لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا دابنێت، لە هەمان کاتدا بەرزترین ئاستی بەردەوامیی و پابەندبوون بە بەرپرسیارێتی ژینگەیی دەپارێزێت.

کۆمپانیای “جەمیل مۆتۆرز” نوێنەرایەتی کۆمەڵێک براندە جیهانییە پێشەنگەکان دەکات، لە کەرتی ئۆتۆمبێلی بازرگانی و سەرنشینەکان، کە کارەکانی زیاتر لە ١٠ وڵات لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەوروپا، ئاسیا و ئوسترالیا دەگرێتەوە. ئەم ڕێکەوتنە بڕگەیەکی گرنگە لە گەشتەکەی “جەمیل مۆتۆرز” لەکاتێکدا بەردەوامە لە بنیاتنانی داهاتووی جووڵە وگواستنەوە لەڕێگەی فراوانکردنی مەودا نێودەوڵەتیەکەی و وەرگرتنی داهێنان وەک ڕێبازێکی سەرەکی بازرگانی.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕانەی خوارەوە بکە:

jameelmotors.com و www.omodajaecoo.iq.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە