وتار و نووسینەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکرایەوە

2025-02-15  125 جار خوێنراوەتەوە

بە مەراسیمێک پەرتووکی “بە کورتی” کە کۆی وتار و نووسینەکانی هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە، کە لە گۆڤاری خاکدا بڵاوی کردووەتەوە، ناسێندرا و بڵاوکرایەوە.

لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی، مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی “بە کورتی” کە کۆکراوەی وتار و نووسینەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە بەڕێوەچوو.

کەسایەتی سیاسیی، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بەشدارییان لە مەراسیمی بڵاوکردنەوەکەدا کرد.

لە بارەی ناوەڕۆکی پەرتووکەکەوە ئاکۆ غەریب بەڕێوبەری گشتی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە و ئامادەکاری پەرتووکەکە بۆ ٧ڕۆژ وتی: پەرتووکەکە لە کۆمەڵێک وتاری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە، کە لە ساڵی ١٩٧٨ تا ٢٠٢٤ نووسیویەتی و زیاتر لە ٩٠٠ لاپەڕەیە، سەرجەم وتارەکان باس لە ژیانی سیاسەت و کاری ڕۆژنامەنووسیی دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو وتارانەی کە کۆکراوەتەوە سەرجەمیان لە گۆڤاری خاک دا بڵاوکراوەتەوە و ئەرکی بەچاپگەیاندنی پەرتووکەکە لە ئەستۆی کافێ سلێمان بووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە