چوار بڕیار لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان

2025-06-02  447 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لێبڕینی خانەنشی دیاركرد و بەگوێرەی چەسپاندنی لێبڕینی خانەنشینی (التوقيفات التقاعدية) بە ڕێژەی (10%) لە سەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەكرێت. بەجۆرێك ئەگەر فەرمانبەرێک موچەی بنەڕەتییەکەی 509 هەزار دینار بێت، ئەوا لێبڕینەکەی دەکاتە 15 هەزار و 270 دینار.

بەگوێرەی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بە ژمارە 4753 كە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی ئاوات شێخ جەنابی وەزیری لەسەرە، تێیدا هاتوە، پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی (2014) و دوای بەکاربونی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و جێبەجێکردنی بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لێبڕینی خانەنشینی ئەنجامبدرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، چەسپاندنی لێبڕینی خانەنشینی (التوقيفات التقاعدية) بە ڕێژەی (10%) لە سەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و بە لێبڕینی ئەو ڕێژەیەی کە دەکەوێتە ئەستۆی فەرمانبەران و ئەو خانەنشینانەی کە یاسای ئاماژەپێکراوی سەرەوە دەیانگریتەوە.

لێبڕینەكە بەم شێوەیە دەبێت:

1- لێبڕینی ڕێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەران لە ڕێکەوتی (2014/1/1) تاکو (2024/6/30).

2- لێبڕینی ڕێژەی (2%) لە موچەی فەرمانبەریتی خانەنشینان، ئەوانەی لە ئیستادا خانەنشینن و یاسای ئاماژەپێکراوی سەرەوە دەیانگریتەوە لە ڕێکەوتی (2014/1/1) تا ڕێکەوتی دەست لە کار هەڵگرتن و هەواڵە کردنیان بۆ خانەنشینی.

3- بڕی پارەی کەڵەکەبوی سەر فەرمانبەران و خانەنشینان وەکو قەرز تۆمار دەکرێت لە ئەستۆی فەرمانبەران و خانەنشینان.

4- قەرزی ئاماژەپێکراو لە خاڵی (سێیەم) لە ماوەی سێ ساڵ بۆ فەرمانبەران و ماوەی (5) ساڵ بۆ خانەنشینان پاکتاو بکرێت.

5- ئەم لێبڕینە لە ڕێکەوتی (2025/6/1) دەستپێدەکات تاکو قەرزەکە پاکتاو دەکرێت.

لە گشتاندنەكەی وەزارەتی داراییدا ئەوەش ڕونكراوەتەوە، ئەگەر فەرمانبەرێک لە ساڵی 2014 موچەی بنەڕەتییەکەی 509 هەزار دینار بێت ئەوا لێبڕینەکە بەم شێوەیە دەبێت 509,000 زەڕبی 2%، بری لێبڕینەکە دەکاتە 15 هەزار و 270 دینار، هەمان فەرمانبەر لە ساڵی 2015 موچە بنەڕەتییەکەی بووبێتە 519  هەزار دینار ئەوا لێبڕینەکە بەم شێوەیە دەبێت 519,000 زەڕبی 2% بری لێبڕینەکە دەکاتە (15 هەزار و 570 هەزار دینار بۆ ساڵەکانی تریش بە هەمان شێوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران ئەم لێبڕینە بکرێت.

ئەوەشهاتوە، بۆ فەرمانبەران سەرجەم لێبڕینەکان کۆ دەکرێتەوە دابەشی (36) مانگ دەکرێت ئەوا ئەو بڕەی دەردەچێت مانگانە لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت تا قەرزەکە پاکتاو دەکرێت بۆ خانەنشینان لێبڕینەکان کۆدەکرێتەوە و دابەشی (60) مانگ دەکرێت ئەوا ئەو بڕەی دەردەچێت مانگانە لە مووچەی خانەنشینان دەبڕدرێت تا قەرزەکە پاکتاو دەکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە