قوباد تاڵەبانی: دەبێت كێشەی مووچە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت
2025-05-31
181 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ سیناتۆرێكی ئەمریكا كۆبووەوە و دەڵێت: دەبێت كێشەی مووچە و كێشەكانی دیكە لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆزێن، جەختمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی موچە و کێشەکانی دیکەمان لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆوە. یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکانیشمان بۆ ئەم مەبەستە بە پێویست زانی.
سەبارەت بە گرنگیی پەیوەندیی و هاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەم هاوپەیمانییە نەک تەنها بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەڵکو بۆ گەشەپێدان و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو و ڕیفۆرم لە حکومڕانی کوردستاندا گرنگە.
|