سعودیه یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد
2025-05-27
96 جار خوێنراوەتەوە
سعودیە ڕایگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی داهاتو 6ی (حوزه‌یران/6) یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه.
سعودیە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بینینی مانگی هیلالی ڕاگەیاند و ده‌ڵێت، ڕۆژی چوارشەممە (28ی 5ی 2025) یەکەم ڕۆژی (ذی الحجة)یه و ڕۆژی هەینی 6ی حوزەیران یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانە.
بەیانی ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای‌کرد، هاوڵاتییان لە هەر شوێنێکی وڵاتەکەوە بن، چاودێریی بینینی مانگ بکەن، ئەگەر توانیان بیبینن بە زوترینکات پەیوەندی بە نزیکترین دادگای ناوچەکەیانەوە بکەن بە مەبەستی شاهێدیدان بە بینینی مانگ.
|