مەسرور بارزانی جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە

23   کاتژمێر پێش ئێستا  170 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمەریکی کرد لە بواری وزە و هیوای خواست پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، جەختیشی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لەنێوان هەردوولادا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە پێویستdی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە