ئایا غه‌ززه له دانیشتوان خاڵی ده‌كرێت؟
2025-02-16
144 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامی بابه‌تێكه كه ساڵانێكی زۆره كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، خاكی غه‌زه بۆ ئیسرائیل گرنیه‌كی زۆری هه‌یه و ئیسرائیل ده‌یان ساڵه چاوی تێی بریوه، ساڵ به ساڵ به پلان و به وردی كاری له‌سه‌ر كراوه‌و ورده ورده به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می لابراوه، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه له‌ساڵی 1959 نرا، كه جه‌مال عبدالناصر غه‌زه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خسته سه‌ر حكومه‌تی عمومی فه‌له‌ستین، كه حكومه‌تێك بوو ته‌نیا هه‌ندێك له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان دانیان پێدا نابوو، دواتر له ساڵی 1967 به‌ته‌واوی خرایه سه‌ر فه‌له‌ستین و وه‌ك به‌شێك له خاكی میسر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرا، له دوای ئه‌م هه‌نگاوه دوو رێگری گه‌وره له‌به‌رده‌م چۆڵكردنی غه‌زه‌دا هه‌بونو، ئه‌ویش بوونی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بوون، دیاره یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه عاتیفه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا كه‌م و له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا زۆربوو، رێگر بوو له‌وه‌ی ئه‌و كاره بكرێت، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا پێگه‌ی له عێراق و له سوریا و له لبیبیا و جه‌زائیر هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد به ئاسانی ئه‌م بیرۆكه‌یه جێبه‌جێ نه‌بێت، شانس یاوه‌ری ئیسرائیل بوو له ساڵی 1991 یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و نفۆزی نه‌ما، روسیا وه‌ك میراتگری سۆڤیه‌ت هێزی ئابوری و سه‌ربازی جاران نه‌بوو بتوانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بێت، بۆیه ئه‌مه رێگه‌ی خۆشكرد وڵاتانی خۆر ئاوا ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ بكه‌ن و رێگا بكه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه، كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرداری له روخانی رژێمی سه‌ددام له 2003 و هێنانه سه‌ر حوكمی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی له توركیا له 2002 و هه‌وڵدان بۆ روخانی رژێمی ئه‌سه‌د له ساڵی 2011، به‌ڵام روخانی ئه‌سه‌د درێژه‌ی كێشا ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتیوانی روسیا و ئێرانه‌وه.
له پاڵ ئه‌م هه‌نگاوه كرداریانه‌دا هه‌نگاوی دیكه‌ش نراون، ئیسرائیل هه‌میشه به‌دوای بیانودا گه‌ڕاوه كه غه‌زه بگاته ئاستێك به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌مێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگه خۆشكراوه حه‌ماس به‌هێز بێت و هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل و بیانوی پێ بدات بۆ ئه‌نجامدانی كاولكاری گه‌وره، له‌م لایه‌شه‌وه هه‌نگاوه‌كان ده‌توانرێت بژمێردرێن و بپێورێن، ئیسرائیل پێویستی به بیانوو بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژیان زه‌حمه‌ت بكرێت له غه‌زه‌دا، فه‌له‌ستینیه‌كانیش هه‌میشه ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو به ئیسرائیل بده‌ن، دیاره ئه‌مه به‌لای فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه پیرۆزی خۆی هه‌یه و ئه‌وان به به‌رگری ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌میشه ئیسرائیل وه‌ربه‌رهێنانی له‌و به‌رگریه‌ی ئه‌واندا كردوه‌و سودی لێبینیوه، له‌م لایه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاو دامه‌زرادنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریكاری ئیسلامی (حه‌ماسه) كه له ده‌ی دیسه‌مبه‌ری 1987 دامه‌زرا، دامه‌زراندنی حه‌ماس وه‌ك هێزێكی چه‌كداری توڕه سه‌رچاوه‌ی بیانوی گه‌وره بوو بۆ ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له غه‌زه نه‌پارێزێت، له‌م لایه‌وه هه‌نگاوه‌كان به‌دڵی ئیسرائیل به‌ره‌و پێش ده‌چوون، هاوكات پیرۆزی ئه‌م به‌رگریه‌ش له‌لای حه‌ماس و فه‌له‌ستینیه‌كان زیادی ده‌كرد، به‌مه‌ش هیوای لای ئیسرائیل زیاتر ده‌كرد كه زوو بگات به‌و مه‌رامه دێرینه‌ی، ساڵی 2006 ساڵێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی خاڵیكردنی غه‌زه له دانیشتوان هه‌نگاوی زیاتر ببرٍێت، له‌و ساڵه بۆ یه‌كه‌مجار دوای ده ساڵ هه‌ڵبژاردن له فه‌له‌ستین كرا‌و حه‌ماس به لیستی گۆڕان و چاكسازی به‌شداری كرد و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانی برد، حه‌ماس حكومه‌تی دروستكرد و ئیسماعیل هه‌نیه كرا به‌سه‌رۆك وه‌زیران، به‌و پێیه‌ی حه‌ماس و فه‌تح دوو حیزبن كه زۆر له پارتی و یه‌كێتی لای خۆمان ده‌چن و هه‌میشه بۆ ئه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌تا هه‌تایه له حكومدا بن، حه‌ماس له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا هێزێكی بیست هه‌زار كه‌سی دروست كرد، به ناوی هێزی جێبه‌جێكار (قوات النفیژیه) ئه‌م هێزه ته‌واوی چه‌كداره‌كانی ئه‌ندامی حه‌ماس بوون و حه‌ماس به‌نیاز بوو ئه‌م هێزه بكات به سوپای فه‌له‌ستین و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح له‌م هێزه بێبه‌ش كرا، ئه‌مه‌ش فه‌تحی نیگه‌ران كرد، ئه‌وه‌بوو شه‌ڕی چه‌كداری له نێوان فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود عه‌باس و حه‌ماس به سه‌رۆكایه‌تی خالید میشعه‌ل و ئیسماعیل هه‌نیه دروست بوو، فه‌تح له غه‌زه و حه‌ماس له كه‌ناری رۆژئاوا ده‌كران، ئیتر غه‌زه به ته‌واوی كه‌وته ژێر ده‌ستی حه‌ماسه‌وه‌و له ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین دابڕا، ئه‌مه بۆ ئیسرائیل گرنگی زۆری هه‌بوو، چونكه ره‌وایه‌تی ده‌دا به‌و ترسه‌ی له حه‌ماس هه‌یبوو، هاوكات بیانوی ده‌دا به ئیسرائیل ده‌ست له غه‌زه نه‌پارێزێ، هه‌ڵه‌ی حه‌ماس له‌وه‌دا بوو، كه زۆر به سۆزداریه‌وه ته‌ماشای به‌رگریان ده‌كرد‌و نیازی ئیسرائیل و پلانه ورده‌كانی سیاسیه قسه رۆشتوه كه‌م ده‌ركه‌وتوه‌كانی ئیسرائیل و رۆژئاوایان ناخوێنده‌وه، كه ده‌توانن وه‌به‌رهێنانی باش له ئازایه‌تی دوژمن‌دا بكه‌ن به قازانجی خۆیان، له‌گه‌ڵ هه‌موو هێرشێكی حه‌ماسدا ئیسرائیل پێیه‌ك به‌ره‌و ئه‌و خه‌ونه رۆشتوه، له دوای نه‌مانی سۆڤیه‌ته‌وه جگه له‌و دوو ملیۆن كه‌سه‌ی له غه‌زه‌دا ده‌ژیان هیچ رێگریه‌ك نه‌بوه له‌به‌رده‌م ئیسرئیلدا كه بتوانێت غه‌زه به ته‌واوی داگیر بكات و بیكات به به‌شێك له ئیسرائیل و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ربكات.
گرنگی غه‌زه بۆ ئیسرائیل
غه‌زه گرنگی زۆری زه‌وی رامیاری (جیۆپۆله‌تیك) و ئابوری و ئه‌منی بۆ ئیسرائیل هه‌یه، به نه‌مانی غه‌زه ئیتر ئیسرائیل له روی پانتاییه‌وه ده‌بێت یه‌ك پارچه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌ناره‌وه‌كانی فه‌له‌ستین به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راستدا ده‌گرێت، له روی ئه‌منیه‌وه ئیسرائیل ده‌بێته خاوه‌نی قوڵایی ستراتژی و سنورێكی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له‌عه‌ره‌به‌وه دوور بێت و بتوانێت باشتر چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی تیا بپارێزێت، له روی ئابوریه‌وه ئیسرائیل كه پێشنگه له كشتوكاڵدا ده‌توانێت سودی زۆر له غه‌زه ببینێت، هه‌روه‌ها ده‌توانێك یه‌ك ملیۆن جوله‌كه‌ی تیادا نیشته‌جێ بكات، كه ئه‌مانه بۆ ئیسرائیل زۆر گرنگن و خه‌ونی گه‌وره‌ن و به وردی كاریان له‌سه‌ر كراوه.
به ترۆپك گه‌یشتنی بیانوه‌كان
حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر ئیسرائیلی ده‌یان ساڵ له گه‌یشتن به‌خه‌ونه گه‌وره‌كه نزیك كرده‌وه، چونكه پێش ئه‌و مێژوه ئه‌وه‌ی رێگری له به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه كردبوو، نه فشاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بوو، نه‌ترس بوو له حه‌ماس، چونكه هه‌رگیز توانای سه‌ربازی حه‌ماس و ئیسرائیل قابیلی به‌راوردكرن نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی رێگری كردبوو بوونی ئه‌و دوو ملیۆن دانیشتوانه‌ی غه‌زه‌بوو، كه نه‌توانرابوو شوێنی گونجاویان بۆ دیاری بكرێت بۆ گواستنه‌وه، كه گواستنه‌وه‌كه‌یان ناونراوه گواستنه‌وه‌ی خۆ ویستی (تهجیر گوعی) باشترین رێگاش بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆ ویستی دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه‌ی خۆیان به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌مێنێت كه ئه‌مرۆ غه‌زه به‌كه‌ڵك نه‌ماوه، حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ویسته بوو كه ئیسرائیل ده‌یسویت، بیانویه‌كی دا به‌ئیسرائیل یان باشتره بلًێین ده‌رفه‌تێك ره‌خسا بۆ ئیسرائیل كه مه‌حاڵه هه‌رگیز له ده‌ستی بدات، ئیسرائیل ده‌مێك بوو به‌دوای ئه‌وه وه بوو كه وا له غه‌زه بكرێت چیتر بۆ ژیان نه‌شێت، رێگای زۆر تاقیكرایه‌وه، وه‌ك ئابلًۆقه به زیندانی كردنی گه‌وره‌ی غه‌زه و برسیكردن و چه‌ندان رێگه‌ی تر، به‌ڵام هیچیان وه‌ك كاولكاریه‌كانی دوای حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوون.
دابه‌شكردنی خه‌ڵكی غه‌زه، یه‌ك مانگ دوای هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل به ناوی تۆفانی ئه‌قسا هاته‌وه به‌ر باس و به شاكرا قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، سیناتۆره قسه‌رۆشتوه‌كانی ئه‌مریكا پرسی دابه‌شكردنی خه‌ڵكی غه‌زه‌یان هێنایه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كردیان به ره‌شنوس و به ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، بیرۆكه یاسایه‌ك ئاماده كرا، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی دانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری فه‌له‌ستین ببه‌سترێت به قبوڵكردنی دانیشتوانی غه‌زه‌وه، وڵاتانی عه‌ره‌بی به سروشت حه‌ز له دانیشتوانی فه‌له‌ستین ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی فه‌له‌ستینه‌كان وایه خه‌ڵكانی چالاك و ره‌حنه‌گرن‌و هاوشێوه‌ی هاووڵاتیانی دیكه‌ى وه‌ڵاتیانی عه‌ره‌بی ده‌سته‌مۆ نین، دیاره غه‌زه‌ییه‌كان زیاتر چالاكن، به‌ڵام كاتێك كار ده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان بكات ئاوا هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌ب شایه‌نی گۆڕانكاریه.
پلانی دابه‌شكردنی دانیشتوانی غه‌زه
یه‌ك مانگی دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس رۆژنامه‌ی ئیسرائیل هیۆم، ورده‌كاری بیرۆكه یاساكه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكای بڵاو كرده‌وه، كه یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ میسر و عێراق و ئوردن و توركیا و حكومه‌تی یه‌مه‌ن ببسه‌ترێته‌وه به پێشوازی كردنی ئه‌و وڵاتانه له دانیشتوانی غه‌زه، به‌جۆرێك میسر یه‌ك ملیۆن و توركیا پێنجسه‌د هه‌زار و هه‌ر یه‌ك له عێراق و ئوردن و یه‌مه‌ن دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار كه‌س وه‌ربگرن، دیاره ئه‌م وڵاتانه به روكه‌ش دژن، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ ئه‌و وڵاتانه كه‌م نین، بۆیه ته‌ماحی یارمه‌تی جۆراوجۆر ده‌كرێت وا بكات ئه‌و وڵاتانه بچنه ژێر بار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توركیا ئه‌جندای وردی بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه و له ساڵی 2002 وه‌وه به وردی ئیشی بۆ ئه‌كات.
میسر
میسر كه یه‌ك ملیۆن كه‌سی بۆ دانراوه، به روكه‌ش دژه، بیانوه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه خۆی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆره، هاوكات ترسی هه‌یه حه‌ماس بخزێته ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌و له ناوچه‌ی سیناوه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل و سه‌ر ئێشه بۆ میسر دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و یه‌ك ملیۆن كه‌سه له یه‌ك ناوچه‌ی میسر و له نزیك سنوری ئیسرائیل نه‌بن، به‌ڵكو بكرێن به سه‌د كۆمه‌ڵه‌ی ده هه‌زار كه‌سی یان دوو سه‌د كۆمه‌ڵه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سیه‌وه‌و به‌ناو خاكی میسرادا بڵاو بكرێنه‌وه، به‌م رێگایه‌ش له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای میسریدا ده‌توێنه‌وه‌و ناتوانن وه‌ك كۆمه‌ڵگا مامه‌َڵه بكه‌ن، دیاره خاكه فرانه‌كه‌ی و ژماره زۆره‌كه‌ی دانیشتوانی میسر گونجاوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه.
له‌دوای رێكه‌وتنی كامپ دیڤیدی نێوان میسر و ئه‌مریكا له‌ساڵی 1978 كه كۆتایی یه‌كجاره‌كی به جه‌نگی نێوان میسر و ئیسرائیل هێناو دوازده ساڵ به دانوسانی نهێنی ئاماده‌كاری بۆ كرا، ساڵانه ئه‌مریكا بڕی یه‌ك ملیار پێنجسه‌د ملیار دۆلار به‌كاش وه‌ك یارمه‌تی ده‌دات به میسر، ئه‌مه جگه له یارمه‌تی خێرخوازی و په‌روه‌ده‌یی و په‌ره‌پێدان، كه كۆی یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ میسر ساڵانه له دوو ملیار دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه، میسر پێویستی زۆری به‌و یارمه‌تیه هه‌یه چاویشی له زیاتره، بۆیه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه رازی بوونی میسر مسۆگه‌ره.
توركیا
له دوای میسر توركیا دوه‌م وڵاته دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی غه‌زه له خۆ بگرێت، دیاره توركیا خۆی ده‌ست پێشخه‌ره بۆ ئه‌مه، وه هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌شی بۆ ماوه‌ی بیست‌و سێ ساڵ تا چه‌م چركه ساته هه‌ر به ئه‌وه له‌یه‌ك ده‌درێته‌وه كه به‌شێك بێت له هه‌نگاوه‌كانی به‌دیهاتنی خه‌وه‌نه گه‌وره‌كه‌ی ئیسرائیل، ساڵی 2006 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی توركیا سه‌ردانه مێژویه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سورمان بوو له‌سه‌ر پرۆتۆكۆڵی سه‌ردانه‌كه و له كڵێشه‌ی ره‌شنوسی رێكه‌وتنه‌كاندا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بنوسرێت هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره و ته‌ل ئه‌بیب نوسرابوو هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره و قودس، له‌كاتێكدا به ئێستاشه‌وه هێشتا هه‌ر ته‌لئه‌بیب وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل حساب ده‌كرێت نه‌ك قودس، پلانی توركیا بۆ پێشوازی كردن له هاووڵاتیانی غه‌زه جیاوازه له پلانی وڵاتانی عه‌ره‌ب، توركیا به روكه‌ش ده‌یانباته توركیا، به‌ڵام له راستیدا ده‌یانباته سوریا و سه‌ر خاكی كورد، له‌ناو دسه‌ڵات و ئۆپزسوێنی توركیادا هاوڕایی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له زنجیره سنوری نێوان توركیا و سوریا به تایبه‌ت به دیوی سوریا كه چوارسه‌د كیلۆمه‌تر ئه‌بێت، به پانتایی په‌نجا بۆ سه‌د كیلۆمه‌تر عه‌ره‌ب نیشته‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت عه‌ره‌ب په‌یدا بكه‌ن، كه ئێستا ئاواره سوریه‌كان و خه‌ڵكی غه‌زه چاویان له‌سه‌ره بۆ ئه‌و شوێنه، وڵاتانی رۆژئاوا دوودلًن له‌و بیرۆكه‌یه‌ن چونكه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه خه‌ونێك به‌دی بهێنێت بۆ ئیسرائیل، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه له‌بار ئه‌بات كه كورده، هه‌روه‌ها نا ئارامی زیاتر دروست ده‌كات، پێشتر رێگه‌یان گرت له‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ئاواره سوریه‌كان بۆ ئه‌و خواسته‌ی خۆی به‌كار بهێنێت، به‌ڵام نازانرێت كه هه‌مان رێگریی ده‌كه‌ن بۆ به‌كار هێنانی خه‌ڵكی غه‌زه یان نا، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر فشاری سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
توركه‌كان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه به نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب جا فه‌له‌ستینی بێت یان سوری، دیاره فه‌له‌ستینیان به‌لاوه باشتره، ئیتر په‌یوه‌ندی نێوان كوردی هه‌ردوو پارچه‌ی باكور و رۆژئاوای كوردستان ده‌بچڕێت و عه‌ره‌ب ده‌كه‌وێته نێوانه‌وه، به سروشت تورك له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا كێشه‌ی كه‌متره، عه‌ره‌ب زوتر ده‌توانن له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای توركیدا بتوێنه‌وه، چاویان له‌وه نیه هیچ جۆره سه‌ربه‌خۆیه‌كی ئیداری و سیاسی به‌ده‌ست بهێنن، توركیش رێگر نیه له‌وه‌ی جۆرێك له مافی خوێندن و قسه‌كردنیان به عه‌ره‌بی هه‌بێت، بگره له شاری ماردین به‌شێك له تایبلۆی فه‌رمانگه حكومیه‌كان زمانی عه‌ره‌بیشی پێوه‌یه.
ئوردن
له ساڵی 1948 وه ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی له ئوردن هه‌ن، ئوردن به سروشت حه‌زیان پێ ناكات، چونكه ترسی هه‌یه زیانی هه‌بێت بۆ سه‌ر پیرۆزیی سیسته‌می پاشایی و ده‌نگی نارازی به‌رامبه‌ر سیسته‌می سیاسی ئوردن كه پاشاییه زیاتر ببێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان چوست و چالاكن و ئه‌زمونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رنگاریدا، له هه‌مانكتیشدا ده‌كرێت پێچه‌وانه بێت، چونكه فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌و ئه‌زمونه‌شیان هه‌یه كه زوو خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای خانه‌خوێ له‌كاتی ئاواره‌ییدا بگونجێنن و ببنه به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكه‌و سه‌ر ئێشه دروست نه‌كه‌ن، كه فه‌له‌ستینیه‌كانی نیشته‌جێی ئوردن نمونه‌ی زیندوون بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه، ئوردن چاوی گه‌وره‌ی له یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكایه، هه‌میشه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باش بێت، چاوی له هاریكاری سه‌ربازیه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا و خواستی زۆری بۆ به‌ده‌ستهێنانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی هه‌یه، ته‌نانه‌ت پاشای ئوردن چه‌ن جارێك ئه‌وه‌ی داوه به گوێی ئه‌مریكیه‌كاندا كه ئوردن خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه بخرێته شوێنی توركیا له‌ناو پرۆگرامی ئێف سی و پێنج‌دا بۆ دروستكردنی فرۆكه‌ی پێشكه‌وتوو، دیاره ئوردنیشی به به‌شێك له‌به‌دی هاتنی ئه‌م خواستانه قایل ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی بۆی دانراوه له خه‌ڵكی غه‌زه له خۆ بگرێت.
یه‌مه‌ن
دوری نێوان یه‌مه‌ن و ئیسرائیل (2،211كم) ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و غه‌زه‌ییانه‌ى به‌ر یه‌مه‌ن ده‌كه‌ون به‌هیچ جۆرێك جارێكی تر ده‌ستیان به شاره‌كه‌یان و به ئیسرائیلیش نه‌گات، پلانیش بۆ یه‌مه‌ن ئه‌وه‌یه، حكومه‌تی ئێستای یه‌مه‌ن كه به‌كاتی باره‌گاكه‌ى له شاری عه‌ده‌نه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌نعای پایته‌خت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسیه‌كاندایه، به پاڵپشتی رۆژئاوا ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی یه‌مه‌ندا بگرێت و حوسیه‌كان له‌ناو ببات و ئه‌وكاتیش له‌به‌رابمه‌ر ئه‌م پشتیوانیه‌ی رۆژئاوادا پێشوازی بكات له دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار له خه‌ڵكی غه‌زه، دیاره ئێستا كه ئێران به ته‌واوی لاوازه له‌وه ئه‌چێت كاتێكی گونجاو بێت بۆ له ناوبردنی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن، شه‌ش مانگ زیاتره به‌رپرسه حوسیه‌كان له شاره‌كانی ته‌عز و سه‌نعا ده‌ستیان كردوه به فرۆشتنی مۆڵكه‌كانیان، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ستكردن به مه‌ترسی ده‌رهێنانی ئه‌و شارانه لێك ده‌درێته‌وه كه له ژێر ده‌ستیاندایه، شاری ته‌عز كه هێلی ته‌ماسی نێوان حوسیه‌كان و حكومه‌تی دانپێدانراوی یه‌مه‌نه، نیوه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسیه‌كان و نیوه‌شی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدایه، باركردنی ماڵی به‌رپرسه حوسیه‌كان له‌م شاره به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت.
عێراق
عێراقیش كه دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار خه‌ڵكی غه‌زه‌ی بۆ دیاری كراوه، تائێستا یه‌كلا نه‌بۆته‌وه كه هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئاشكرایه شیعه‌كان له ژێر كاریگه‌ری ئێراندان و دژی بیرۆكه‌كه‌ن، به‌ڵام سونه‌كان به تایبه‌ت باڵی محه‌مه‌د حه‌لبوسی دژی نین، حه‌لبوسی پێی باشه ئه‌و خه‌ڵكه‌ى غه‌زه كه روو له عێراق ده‌كه‌ن له ئه‌نبار و ناوچه سونیه‌كانی دیكه نیشته‌جێ بكرێن، حه‌لبوسی چاوی له‌وه‌یه به‌مه ژماره‌ی دانیشتوانی سونه له عێراقدا به تایبه‌ت له ناوچه‌ی نفوزی خۆی زیاد بكات، به‌تایبه‌ت غه‌زه‌ییه‌كان كه چالاكن له منداڵ خستنه‌وه، حه‌لبوسی ئه‌مه وه‌ك ده‌رفه‌ت ده‌بینێت كه سونه له عێراقدا ده‌نگی زیاد بكات و خۆشی سودی سیاسی لێ ببینێت، حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی غه‌زه ئه‌گه‌ر بێنه عێراق وه‌ك په‌نابه‌ر و به فه‌رمی بێن، نه‌ك وه‌ك ئاواره، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی رێوشوێنه‌كانی یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بتوانن دوای چه‌ند ساڵێك ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وه‌ربگرن و ببن به هاوڵاتی عێراقی، هاوكات دژی ئه‌وه‌یه له‌كه‌مپ و خێوه‌تگادا بژین به‌ڵكو زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له ناوچه سونیه‌كان و له ناو شاره‌كاندا بڵاوه‌یان پێ بكرێت.
غه‌دره گه‌وره‌كه
كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات كه ئه‌م بیرۆكه‌یه غه‌درێكی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ش رونه بیرۆكه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر رێگریه‌كی راسته‌قینه‌ى بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت تازه دره‌نگ بوبێت بۆ ئه‌وه‌و كاره‌كه له ده‌ستی حه‌ماسدا نه‌مابێت، به‌رپرسانی حه‌ماس ده‌بوو به‌ر له هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر بیریان له‌مه بكردایه‌ته‌وه، به‌ر له‌و هێرشه ژیان له غه‌زه‌دا نیمچه ئاسایی ببو، به‌راورد به شارێكی ئاسایی ژیان تیایدات قورس بوو، به‌ڵام به‌راورد به ئێستای غه‌زه سه‌دو هه‌شتا پله جیاواز بوو، ئه‌وكات غه‌زه شارێكی ئاوه‌دانی پڕ جوڵه‌ی بازرگانی و رۆشنبیری و سیاسی بوو، غه‌زه‌ییه‌كان دلًیان به ژیان خۆش‌بوو، به بیری كه‌سدا ناهات یان كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی ناكرد به ئاشكرا باسی چۆڵكردنی بكات، به‌ڵام حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر شته‌كه‌ی له‌وتاند، هۆكاری بیانوو بڕی دایه ئیسرائیل غه‌زه كاول بكات، دیاره‌ی ئه‌وه‌ی تا ئه‌مرۆ ئیسرائیل به غه‌زه‌ی كردوه هێشتا زۆر له قۆناغی سه‌ره‌تادایه، هێشتا ئیسرائیل حسابی ئه‌وه‌ی كردوه رفێندراوه‌كانی له غه‌زه‌ن و بواری دانوسانی هێشتۆته‌وه، هه‌روه‌ها حسابی ئه‌وه‌شی كردوه رفێندراوه‌كان زیانیان پێ نه‌گات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر رۆژگار بگاته ئه‌و رۆژه‌ی هیچ رفێندراوێك له غه‌زه‌دا نه‌مێنێت ئه‌وا ئیسرائیل كارێك ده‌كات ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یبینین هیچ نه‌بێت له چاویدا، ئه‌مه‌ش زیاتر رێگه خۆش ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی غه‌زه چۆڵبكرێت.
هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی غه‌زه
گومان له‌وه‌دا نیه نه غه‌زه‌ییه‌كان و نه‌هیچ كه‌سێكی تر حه‌ز به‌وه بكه‌ن زێدی خۆیان به جێبهێلن، به‌ڵام كاتێك كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ژیان له زێدی باوپیراندا ببێت به دۆزه‌خ ئه‌وا شتێكی تره، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا ده‌روازه‌ی چونه ده‌ره‌وه بۆ خه‌لًكی غه‌زه بكرێته‌وه‌و ئازد بن له‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن ئه‌وا زه‌حمه‌ته ته‌نیا هاووڵاتیه‌ك له غه‌زدا بمێنێت، دیاره ناحه‌قیشیان نیه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌واندا هاتوه مه‌گه‌ر هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا هاتبێت، بۆیه ئه‌م بیرۆكه‌یه روبه‌رووی ره‌تكردنه‌وه نابێته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی غه‌زه‌وه، چونكه ئیتر ئه‌وانیش ژیانێكی دور له ده‌نگی تۆپ و ته‌یاره و كوشت و برٍیان ئه‌وێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژیانه هه‌زاران كیلۆمه‌تر له دوری شاره‌كه‌ی خۆشیان بێت.
نیازی ئه‌ردۆغان و ترس له سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌كی تر
دیاره مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی هیچ كێشه‌یه‌كی دیموگرافی نیه له نیشته‌جێكردنی غه‌زه‌ییه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی نیه، ئه‌وه‌ی كێشه‌یه و جێگه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی رۆژئاوایه نیازی ئه‌ردۆغانه، ئه‌ردۆغان نیازی ئه‌وه‌ی نیه ئه‌و نیو ملیۆن غه‌زه‌ییه له ناو توركیادا نیشته‌جێ بكات، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ناوی توركیاوه برۆنه توركیاوه، به‌ڵام له سوریا‌و له‌سه‌ر خاكی كورد و به دیاری كراویش له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان توركیا و سوریا به دیوی سوریادا نیشته‌جێ بكرێن، پێشتریش به پیشتیوانی كۆیت و قه‌ته‌ر له عه‌فرین كارێكی له‌م جۆره‌ی كرد، ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌م كاره پشتیوانی سیاسی و ماددی و میدیایی كوێت و قه‌ته‌ری هه‌یه، ئه‌وان مه‌سره‌فی نیشته‌جێكردنه‌كه ده‌كێشن، ئه‌و یارمه‌تیه زه‌به‌لاحه‌شی كه بۆ غه‌زه‌ییه‌كانی رۆشتوو بۆ توركیا ده‌روات هه‌م ئه‌ردۆغان لێی سودمه‌ند ده‌بێت هه‌م ده‌توانێت پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی نیشته‌جێبوون و جێگربونیانی پێ دابین بكات، به‌ڵام وڵاتانی رۆژئاوا پێیان باشه غه‌زه‌ییه‌كانی توركیا له ناو شاره تورك نشینه‌كان و له شوێنی ئاواره سوریه‌كان نیشته‌جێ بكرێن نه‌ك له سوریا و له سه‌ر خاكی كورد، رۆژئاوا پێی وایه ده‌بێت له‌گه‌لً كۆچی غه‌زه‌ییه‌كاندا ئیتر بابه‌ته‌كه دابخرێت و هیچ كێشه‌یه‌كی تر دروست نه‌بێت كه‌به‌رده‌وام میدیا باسی بكاته‌وه‌و له‌گه‌لً هه‌ر كێشه‌یه‌كدا بۆ سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه بگه‌رٍیًنه‌وه، بۆیه پێی وایه نیشته‌جێكردنی غه‌زه‌ییه‌كان له‌سه‌ر خاكی كورد له سوریا به ئاسانی تێناپه‌رٍێ و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌كی گه‌وره تر، نازاندرێ ئه‌ردۆغان تاچه‌ند ده‌توانێت باوه‌ڕ به وڵاتانی رۆژئاوا بێنێت كه بیرۆكه‌كه‌ی باشه، ناشزانرێت كه رۆژئاوا به‌م كۆپیه‌ی بیرۆكه‌كه رازی ده‌بێت یان نا، كه له‌وه ناچێت رازی ببێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كورد یه‌ك ده‌نگ بێت و وێنه‌یه‌كی وا پیشان بدرێت كه ئه‌گه‌ر هات و كارێكی وا بكرێت ئه‌وا كاره‌ساتیكی گه‌وره رو ده‌دات، ئه‌مه وا ده‌كات بیرۆكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان شكست بهێنێت.
هەژار بابان نوسیویەتی..
|