بەرشلۆنە بەرگریکارێکی بایرن میونشنی کردووەتە ئامانج

1     کاتژمێر پێش ئێستا  16 جار خوێنراوەتەوە

بەرشلۆنە لە گواستنەوەی زستانە بەدوای بەرگریکارێکی نوێدا دەگەڕێت و یانەکە دەیەوێت جۆناسان تا لە بایرن میونشنەوە بگوازێتەوە.

دیکۆ و هانسی فلیک بە وردی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بەدوای بەرگریکارێکدا دەگەڕێن بۆ پشتگیریکردنی پێکهاتەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەی زستانەدا، یانەکە بەرگریکارێکی دەوێت کاریگەری خێرای هەبێت، سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییانەی ئاڵۆزی بۆ گرێبەستەکان دروست دەکەن.

لە دوایین کاتژمێرەکاندا، ڕاپۆرتەکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەرشلۆنە دەیەوێت جۆناسان تایی بەرگریکاری بایرن میونشن بگوازێتەوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە ڕەنگە ببێتە یاریزانێکی سەربەست، هاوکات خاوەن ئەزموونە و تەمەنی 30 ساڵە و داواکارییەکانی یانە کەتەلۆنییەکەش پڕدەکاتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە، دیکۆ و فلیک پشتیان بە پینی زەهاڤی بەستووە. لە کۆتایی ئەم مانگە و هاوکات لەگەڵ یاری نێوان بایرن میونشن و ئارسیناڵ، زەهاڤی لەگەڵ ماکس ئێبرڵی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن کۆبووەتەوە. بەڵام ڕاپۆرتەکان دەریانخستووە بایرن کارەکە ئاسان ناکات و تا خۆیشی نایەوێت بۆندسلیگا جێبهێڵێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە