کوکورێیا چۆن وەڵامی لامین یاماڵ دەداتەوە؟

12   خولەک پێش ئێستا  6 جار خوێنراوەتەوە

مارک کوکورێیا، ئەستێرەی ریال مەدرید، لە هەیڤپێڤینێکدا لەگەڵ بەرنامەی 'ئێل پارتیدازۆ' لە رادیۆی کۆپی، قسەی لەسەر  لامین یامال لە دوایین کلاسیکۆدا کرد و چەندین نهێنیی لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ و لويس دی لافۆێنتی ئاشکرا کرد.

لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئاستی تیپی ریال مەدرید، کوکورێیا وتی: لە سەرەتای وەرزدا کاتی پێویستمان بۆ ئامادەکاری نەبوو، راهێنەرێکی نوێمان هەبوو و دەرفەتی مەشقکردنی تەواومان دەستنەکەوت. ئێستا رەنگە کاتە گونجاوەکان باشتر هەڵبژێرین، ئەمەش وا دەکات وەک دێوەزمێک لە یاریگادا دەربکەوین، بەڵام لە راستیدا شتێکی وا گەورەمان نەگۆڕیوە".

سەبارەت بە لێدوانەکانی لامین یامال پێش کلاسیکۆ کە گوتبووی دەیخوات، کوکورێیا وەڵامی دایەوە و وتی "هیچ شتێکم نییە بیڵێم، حەزم بە قسەی زۆر و شانازیکردن نییە، پێم باشترە بێدەنگ بم و کارەکەی خۆم بکەم. لە کلاسیکۆدا یارییەکی باشم کرد، بەڵام بێگومان لە داهاتوودا لە زۆر یاریی دیکەدا بەرامبەر یەکدی دەبینەوە و من لە بەرامبەریدا دەناڵێنم".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەرگریکارەکەی ریال مەدرید تیشکی خستە سەر جوزێ مۆرینیۆ و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو وێنەیەی لەسەر مۆرینیۆ لە مێشکمدا بوو جیاواز بوو بە شێوازێکی زۆر ئەرێنی. ئەو زۆر لە یاریزانەکانەوە نزیکە، کەسێکی زۆر تایبەتە و حەزی بە قسەکردنە. پێویستی بەوە نییە نیو کاژێر گوتار بڵێتەوە، تەنیا لە 5 خولەکدا هەموو ئەوەت پێ دەڵێت کە پێویستە بیزانیت".

لە کۆتاییدا، کوکورێیا باس لە تاتۆکەی لويس دی لافۆێنتیی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد و رایگەیاند"پەشیمان نیم لەکردنی، بەڵام تاتۆی دیکە ناکەم و لەو بابەتانە دووردەکەومەوە. هەروەها دەربارەی رەخنەکانی ئەڵمانیاش گوتی "نازانم بۆچی، بەڵام تەنیا منیان بە بەرپرس زانی، ئێستاش دەزانم کە ناتوانم لە ئەڵمانیا یاری بکەم".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە