کێشەیەکی گەورە بەرۆکی بارسێلۆنای گرتووە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

دڵەڕاوکێ لەناو بارسێلۆنا سەبارەت بە لامين يامال روو لە زیادبوونە بەهۆی ئازارە بەردەوامەکانی، کە هەڕەشە لە بەردەوامبوونی لە یاریگەکاندا دەکات!.
 
بارسێلۆنا لە دۆخێکی هەستەوەردا دەژی، یانە کەتەلۆنییەکە زۆر خۆشحاڵ بوو بە کردنەوەی یاریگەی نوێی کامپ نو، چونکە هەستێکی نوێبوونەوەیان پێدەبەخشێت، بەڵام هاوکات دڵەڕاوکێیەکی گەورە باڵی بەسەر کەشی یانەکەدا کێشاوە بەهۆی دۆخی تەندروستی ئەستێرەی گەنجی تیپەکە، لامين يامال، کە هێشتا بەدەست ئازارێکی درێژخایەنەوە لە ناوچەی حەوزیدا دەناڵێنێت، ئەمەش هەڕەشە لە داهاتووی دەکات.
 
پێکانی حەوزی هەڕەشە لە داهاتووی دەکات
 
ئەم ئازارە بەردەوامانە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر تواناکانی کردووە، چونکە لە چەندین یاریی هەفتەکانی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی ئەم پێکانە ماسوولکەییانەوە کە مامەڵەکردنیان قورسە، بەشداری نەکردووە. سەرەڕای هەوڵەکانی یاریزانە گەنجەکە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشانەدا، بەڵام پێکانە ماسوولکەییەکان لە ناوچەی حەوزیدا زۆر ئاڵۆز دەبن، ئەمەش وا دەکات پرۆسەی چاکبوونەوە کاتێکی زیاتر ی پێویست بێت.
 
راوێژی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێکانەکە
 
بەهۆی ئاڵۆزی دۆخەکە، بارسێلۆنا بڕیاری دا سوود لە نوێترین چارەسەرە پزیشکییەکان وەرگرێت، یانەکە راوێژی لەگەڵ پزیشکی بەنێوبانگی فینلەندی، دکتۆر لاسی لیمبینن کرد، کە پێشتر لە پێکانە هاوشێوەکاندا یارمەتی یانەکەی دابوو. پێشتر نەشتەرگەری بۆ ژمارەیەک لە یاریزانانی بارسێلۆنا ئەنجام دابوو وەک رۆناڵد ئاراوخۆ، ئەلێخاندرۆ باڵدێ، و عوسمان دێمبێلێ. لیمبینن لەگەڵ ستافی پزیشکی تیپەکەدا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە رێگاکانی چارەسەرکردنی ئازارەکانی حەوزی يامال، جەختی کردەوە کە ئێستا نەشتەرگەری بژاردەی یەکەم نییە.
 
داهاتووی يامال لەگەڵ بارسا
 
سەرەڕای نادیاریی دۆخی تەندروستی یاریزانەکە، گەشبینییەک لەنێو یانەکەدا هەیە سەبارەت بە توانای زاڵبوون بەسەر ئەم پێکانانەدا، بەتایبەتی کە بارسێلۆنا پێیوایە باشترین ساڵەکانی هێشتا لەبەردەمدایە. 
 
لیمبینن لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی MTV Uutiset گوتی "گفتوگۆمان لەگەڵ پزیشکی یانەکەدا کرد سەبارەت بەو نیشانانەی لامين يامال بەدەستیانەوە دەناڵێنێت، ئەوان بەتەواوی ئاگادارن لە قەبارەی ئەو ئاڵنگارییە لە پاراستنی تەندروستییەکەیدا لە باشترین دۆخدا، بەتایبەتی لەگەڵ بەشداریکردنی بەردەوامیدا لە یارییەکان و هەڵبژاردەی نیشتمانیدا.
 
لامين يامال خۆی بەدەستەوە نادات
 
سەرەڕای ئەو سەختیانەی رووبەڕووی دەبێتەوە، لامين يامال گەشبین و سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ ئاستی پێشووی. دوای ئەوەی وەک باشترین یاریزان لە دوایین یاریی چامپیۆنزلیگ هەڵبژێردرا، يامال هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە سەبارەت بە دۆخی تەندروستی بڵاوبوونەتەوە، جەختی کردەوە کە قسەکردن لەسەر دۆخی تەندروستی لە قەبارەی خۆی گەورەتر کراوە. گوتیشی "قسەیان لەسەر ئازارەکانی حەوز دەکرد وەک ئەوەی خەمبار بم، بەڵام ئەمە راست نییە. من بە تووندی کار دەکەم بۆ گەڕانەوە بۆ باشترین دۆخم".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە