دوورخستنەوەی ئەستێرەی بارسێلۆنا لە تۆپ 5ـی باڵۆندۆر هەرا دەنێتەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  14 جار خوێنراوەتەوە

یەکێک لە باشترین ئەستێرەکانی وەرزی رابردووی بارسێلۆنا هەرایەکی گەورە لە میدیا و سۆشیال میدیای جیهانیدا دەنێتەوە، دوای ئەوەی هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکرد کە ئەو یاریزانە ناوی لە پێنچ بەربژێری یەکەمی باڵۆندۆردا نییە.
 
لە سوپرایزێکی شۆکهێنەردا کە ناوەندە وەرزشییەکانی تۆپی پێی هەژاند، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان رایانگەیاند کە بەپێی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، رافینیای بەرازیلی، یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە لیستی پێنج یەکەمی پێشبڕکێی باڵۆندۆری ساڵی 2025 دوورخراوەتەوە، سەرەڕای ئەو ئاستە بەرز و نایابەی کە لە وەرزی رابردوودا پێشکێشی کردبوو.
 
ئەم بڕیارە مشتومڕێکی بەرفراوان و پرسیاری زۆری لەسەر پێوەرەکانی هەڵبژاردن دروستکرد، بەتایبەتی کە یاریزانەکە یەکێک بوو لە گرنگترین پایەکانی بەدەستهێنانی سێ نازناوی ناوخۆیی بۆ تیپەکەی، هەروەها ئاستێکی نایابی لە چامپیۆنزلیگدا پێشکێش کرد کە وایلێکرد لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا بەرامبەر گەورەترین تیپە ئەوروپییەکان دەربکەوێت.
 
هاندەران و شارەزایانی تۆپی پێ دوورخستنەوەی ئەم ئەستێرە دیارەیان بە سوپرایزێکی چاوەڕواننەکراو زانی، لە کاتێکدا تووڕەیی و ناڕەزایەتییەکی زۆر لەنێو چاودێراندا بڵاوبووەوە، هەمووان چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمی ریزبەندیی کۆتایین.
 
بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، رافینیا  تووڕەیی تووندی خۆی دەربڕیوە لەسەر نەبوونی ناوی لەنێو پاڵێوراواندا بۆ باڵۆندۆر، بەو پێیەی دوورخستنەوەی ئەو سەرەڕای وەرزێکی نایاب، کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداربوو لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەیدا.
 
رافینیا، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە یارییە یەکلاکەرەوەکاندا دەرکەوت، گۆڵی کاریگەر و ئەسیستی زۆری هەبوو، ئەمەش وایلێدەکات شایەنی پێگەیەکی دیاربێت لە نێو باشترین یاریزانانی جیهاندا.
 
لەنێو ئەم کەش و هەوا پڕ لە گرژییەدا، پرسیارە گەورەکە ئەوەیە: ئایا رافینیا دەتوانێت پێشبینییەکان بگۆڕێت و شایستەیی خۆی لە پلەکانی پێشەوەدا بسەلمێنێت کاتێک ئەنجامە فەرمییەکان رادەگەیێنرێن؟ ئایا سەرکەوتوو دەبێت لە وەرگرتنەوەی مافی خۆی لەنێو کێبڕکێیەکی بەهێزدا لەگەڵ ئەستێرەکانی پلە یەکی جیهاندا؟!.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە