دیارییەک لە بارسێلۆناوە بۆ رۆناڵدۆ

22   کاتژمێر پێش ئێستا  34 جار خوێنراوەتەوە

یانەی نەسڕی سعودی، هاوڕێیەکی دیکەی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گواستەوە و بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئینێگۆ مارتینێزی بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا واژۆکرد.
 
مارتینێز دووەم گرێبەستی گەورەی تیپەکەی خۆرخێ خیسۆسە لەم هاوینەدا، دوای ئەوەی یانە سعودییەکە پێشتر جواو فیلیکسی هێرشبەری پۆرتوگالی لە چێڵسییەوە گواستەوە. یانەکە لە بڵاوکراوەیەکدا گوتی ''یانەی نەسڕ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی ئیسپانی ئینێگۆ مارتینێز وەک یاریزانێکی ئازاد واژۆکرد.'' نەسڕ ئەوەشی زیادکرد ''گرێبەستەکەی ئینێگۆ تاوەکو ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.''
 
بەرگریکارە تەمەن 34 ساڵەکە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بارسێلۆنا سێ نازناوی ناوخۆیی بردەوە. کاروانی وەرزشی لە ریال سۆسیداد دەستپێکردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2018 بچێتە ئاتلێتیک بیلباو. 
 
مارتینێز، لە ساڵی 2023 چووە بارسێلۆنا و 21 یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامداوە.
 
یانەی نەسڕ، دوای درێژکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دوو وەرزی دیکە، خۆی ئامادەدەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئیتیحاد لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی سوپەری سعوودیە کە بڕیارە لە 19ـی مانگی 8 ئەنجام بدرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە