چەند ڕێنماییەك بۆ كەمكردنەوەی خەمۆكی..

9   کاتژمێر پێش ئێستا  52 جار خوێنراوەتەوە

بە مەبەستی كەمكردنەوەی خەمۆكی چەند هەنگاوێك بگرنەبەر لەوانەش، بەردەوام بە چالاکی بمێنەرەوە؛ بۆنمونە رۆژانە بۆماوەی ٤٥ خولەک بەپێ بڕۆن یان لەگەڵ ئەوانی تر قسە بکە؛ هەست و هەڵچوونەکانت لەگەڵ هاوڕێییەکی متمانەپێکراو دەرببڕە.

د. جەعفەر عومەر پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە نووسینێكدا چەند هەنگاوێك دەخاتەڕوو، بە مەبەستی كەمكردنەوەی خەمۆكی..

دەقی نووسینەكەی:-

چۆن خەمۆكی كەم بكەینەوە؟

یەكەم- بەردەوام بە چالاکی بمێنەرەوە؛ بۆنمونە رۆژانە بۆماوەی ٤٥ خولەک بەپێ بڕۆ.

دووەم- لەگەڵ ئەوانی تر قسە بکە؛ هەست و هەڵچوونەکانت لەگەڵ هاوڕێیەکی متمانەپێکراو دەرببڕە.

سێیەم- خەوێکی تەندرووستت هەبێت.

چوارەم-گرنگیدان بە خواردنی تەندرووست

پێنجەم- ڕۆژانە بۆماوەی ٣٠ خولەک وەرزش بکە.

شەشەم-ئەرکەکانی ڕۆژانەت جێبەجێبکە.

حەوتەم-دوور بکەوەرەوە لە گۆشەگیری.

هەشتەم- لەگەل خۆت میهرەبان بە؛ چاکبوونەوە کاتی دەوێت، دەبێت ئارامگربیت.

نۆیەم-گرنگی بە چالاکییە چێژبەخشەکان بدە و بەشداربە.

دەیەم- پابەندبە بە ڕێنماییە پزیشکییەکانت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە