چەند زانیارییەكی گرنگ دەربارەی لەوزەتێن..
9 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ناوەندی پزیشكی شیفا بڵاویكردەوە، لەوزەتێن بریتییە لەدوو گرێی لیمفاوی، كە دەكەونە هەردوو لای قوڕگ و بەرگریكاری یەكەمن لەتوشبوون بە بەكتریا و ڤایرۆس و بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جیاجیاوە تووشی هەوكردن و هەڵاوسان دەبن و پێویست دەكات چارەسەر بكرێت.
ناوەندی پزیشكی شیفای عەربەت لەبارەی لەوەزەتێن نوسینێکی بلاوكردەوە:-
لەوزەتێن بریتیە لەدوو گرێی لیمفاوی، كە دەكەونە هەردوو لای قوڕگ و بەرگریكاری یەكەمن لەتوشبوون بە بەكتریا و ڤایرۆس و بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جیاجیاوە تووشی هەوكردن و هەڵاوسان دەبن و پێویست دەكات چارەسەر بكرێت.
جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن ئەمانەن:-
یەكەم-هەوكردنی توندی لەوزەتێن: نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی نێوان سێ بۆ چوار رۆژ تاوەكو دوو هەفتە.
دووەم- هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن، نەخۆش لەماوەی ساڵێكدا چەند جارێك تووشی دەبێت.
سێیەم- هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن، نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو و لەوزەتێنەكان و بۆنی ناخۆشی دەم.
نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن ئەمانەن:-
یەكەم- هەڵئاوسانی لەوزەتێن و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەرد لەسەر لەوزەتێنەكان.
دووەم- ئاستەنگی لە قوتدانی خواردن و بۆنی ناخۆشی دەم.
سێیەم- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تەنگە نەفەسی.
چوارەم- گۆڕانكاریی لەدەنگ بەهۆی هەوكردنی لەوزەتێنەكان.
پێنجەم- هەڵئاوسانی لیمفە گرێكان بەتایبەت لە ناوچەی مل و قورگ
|