بۆ چارەسەریی 10 نەخۆشیی، ڕۆژانە سێوێكی سەوز بخۆ
1 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
پزیشك و چارەسازەکان بە بەردەوام ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكەن كە سێوی سەوز بخۆن، سێوی سەوز جیا لە تامە خۆشەكەی و دەوڵەمەندیی بە چەندین جۆری ڤیتامین و كانزا و ماددەی ڕیشاڵی، هاوكات ژمارەیەك سوودی تەندروستیشی هەیە و وەكو دەرمانەخانەیەك لێی دەڕواندرێت، بۆیە پزیشكەكان بەردەوام ڕێنمایی نەخۆش دەكەن ڕۆژانە لانیكەم سێوێكی سەوز بخوات.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە چەندین جۆری ڤیتامین لە سێوی سەوزدا هەیە، ڤیتامین سی و ئەی و كەی و گرووپی ڤیتامینە بییەكان، ئینجا دەوڵەمەندیشە بە كانزاكانی پۆتاسیۆن و ئاسن و زینك، هەموو ئەوانەش كۆئەندامی بەرگری لەش بەرز دەكەنەوە.
سوودە تەندروستییەكانی سێوی سەوز:
یەكەم: پاككەرەوەیەكی زۆر باشە بۆ گورچیلە و ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت.
دووەم: دەبێتە هۆی دابەزینی كۆڵیسترۆڵ و باشڕاگرتنی تەندروستیی دڵ.
سێ: میوەیەكی بەسوودە بۆ نەخۆشیی ڕۆماتیزم.
چوار: ڕۆلێكی زۆر باشی هەیە لە ڕاگرتنی هاوسەنگیی شەكر لە خوێندا.
پێنج: چارەسەرییەكی باشە بۆ ئەوانەی كەمخەوییان هەیە.
شەش: بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێ ڕێجیم بكەن و كێشیان دابەزێنن، سێوی سەوز بخۆن، چونكە هەم خۆراكی پێویست بۆ گەدە دابین دەكات هەمیش كالۆریی كەمی تێدایە. ئینجا بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان، هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی درێژخایەن زیاد دەكات، جگە لەوەش یارمەتیدەرێكی باشە بۆ سووتاندنی چەوری.
حەوت: ئەو كەسانەی كێشەی قەبزییان هەیە، ڕۆژانە دەبێت لانیكەم یەك سێوی سەوز بخۆن بۆ ئەوەی ئەو كێشەیان نەمێنێت، چونكە جووڵەی ڕیخۆڵەكان ڕێكدەخات.
هەشتەم: ئاسانكاریی دەكات بۆ هەناسەدان و هەناسەوەرگرتنەوە.
نۆ: سێوی سەوز یارمەتیدەرێكی باشە بۆ پاككردنەوەی جەستەی ئەو كەسانەی كەوا جگەرە دەكێشن.
دە: سێوی سەوز بەهۆی ئەوەی ماددەی كلۆرۆفیل و كارۆتین و زیاكسانتینی لەخۆگرتووە، یارمەتیی پاراستنی ئاستی بینین دەدات.
|